لە هەفتەی مافی مرۆڤدا لە ئاراوتی سویسرا ستاند بۆ ئازادیی رێبەر ئۆجالان دانرا

ژنان لە ئاراوت بە بۆنەی هەفتەی مافی مرۆڤەوە و بۆ ئەوەی سەرنج ڕابکێشنە سەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ستاندیان دانا.

ئەنجوومەنی ژنانی ئاراوت ڕۆژبین لە شاری ئاراوتی سویسرا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ستاندنیان دانا. ژنان لە چالاکیی ستاند داناندا کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بڵاوکردەوە. سەرەڕای بارینی بەفری زۆر، ژنان گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئەوەى، کە بۆ دەێت ئازاد بکرێن، بۆ گەنجان روون دەکردەوە.

ڕۆژبین بەرگوزەر چفتچی ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی رۆژبین ڕایگەیاند، چالاکیی ستاند دانان لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت و راشیگەیاند: "رۆژی ١٠ی کانوونی یەکەم، هەفتەی مافی مرۆڤ بۆ ئێمەی کورد زۆر گرنگە. خواستمان بە بۆنەى ئەم رۆژەوە سەرنج بخەینە سەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەرایەتیمان و خەڵکی سویسرا لە سیاسەتی گۆشەگیری ئاگادار بکەینەوە. داوا لە خەڵکی سویسرا دەکەین کە لە پشتیوانی گەلی کورد بن".

لە کۆتاییدا، چفتچی ڕایگەیاند، بەبۆنەی ١٠ی کانوونی یەکەم ڕۆژی جیهانیی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، بە پێشەنگایەتیی رێکخراوە سویسرییەکان بەشداری لە ڕێپێوانەکەی جنێڤ دا دەکەین و داوای بەشداریکردنیش لە هەموان دەکەین.

ژ.ت