لە کارڵستادی سوید چالاکی بۆ پشتیوانیکردن لە عەفرین بەڕێوەچوو

لە شاری کارڵستادی سوید بۆ ئیدانەکردنی تاوانەکانی دەوڵەتى تورک لە عەفرین بەرامبەر بە ژنان، چالاکییەک رێکخرا.

لە شاری کارڵستادی سوید بە رێکخستنی چالاکییەک کوشتار، رفاندن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان لەلایەن دەوڵەتى تورک و چەتەکانیەوە لە عەفرین، ئیدانە کرا.

لە چالاکییەکەدا عابدین رەسلیکۆ بە ناوی نەجەدەکەى کارڵستادا وتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، لە عەفرین داگیرکراوەدا دەوڵەتی تورک و چەتەکانی رۆژ لە دوای رۆژی تاوانەکانی تاڵانی، دەستدرێژی و رفاندنی ژنان روو لە زیادبوون دەکات.

 راشیگەیاند، "تاوەکو ئێستا سەدان ژن رفێندراون. هەموو جیهان لە بەرامبەر ئەو تاوانانە و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دا بێدەنگن. ئێمە داوا لە هەموو رێکخراوەکانی جیهان دەکەین، لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژی و کوشتارەدا بێدەنگ نەبن. دەبێت لە پێش هەموو شتێکەوە دەوڵەتی تورک لە عەفرین و هەموو شوێنە داگیرکراوەکانی تردا دەربکرێت. ئێمە بڕوامان بە هێزی خۆمان هەیە، کە دوژمن رۆژێک زووتر لە خاکەکەمان دەردەکەین".

چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمی "بژی بەرخودانی عەفرین" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.

ژ.ت