لە خوێندنگای هاوینەی سەندیکای کرێکارانی ئیرلەندا کەمپەینی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' بەڕێوەچوو

کۆنفرانسی سەندیکای کرێکارانی ئیرلەندا (ئای سی تی یو / ICTU) لە ٨-٩ی ئەیلول دا بەڕێوەچوو. دەستپێشخەریی نێونەتەوەیی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، ئاشتی بۆ کوردستان' بەشداری کۆنفرانسەکە بوو.

دوای پێشکەشکردنی وتەى سەرەتای کۆنگرەکە لەلایەن کێڤن کالینان بابەتەکانی، دادپەروەریی کەش و هەوا، دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە کۆڵۆمبیا، پشتیوانی لەخەبات و تێکۆشانی کورد بۆ فەلەستین گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.

لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان" کۆڕبەندێک بۆ هەڵسەنگاندنی قەیرانی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا و بە تایبەتی دیاریکردنی جدییەتی دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخرا.

 وتەبێژی دەستپێشخەری نێونەتەوەیی لە کۆڕبەندەکەدا ڕایگەیاند، ئازادیی ئۆجالان پەیوەستە بە ئازادیی گەلی کورد و ئازادیی 'هەموو کەسێکەوە'.

 لە کۆڕبەنەدەکەدا باسی ئەوەشکرا، کە پێویستە پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد نەک تەنیا وەک چارەسەرێک بۆ کێشەی کورد، بەڵکو لە کێشەی شەڕی ئیرلەند و هەموو جیهاندا وەک پارادایمێک سەیر بکرێت و پێویستە لێکدانەوەی بکرێت.

لە ئەنجامی کۆڕبەندەکەدا جەخت لەوە کرایەوە، کە دەستپێشخەریی نێونەتەوەیی لە دژی گوشار و داگیرکەری، لە تێکۆشانی هاوبەش لەگەڵ سەندیکاکانی ئیرلەندا بە بەهێزی بەڕێوەبێت.

لە کۆڕبەندەکەدا ئاماژە بەوەشکرا، بەهۆی داگیرکاریی سەریانەوە، هەر دوو گەلی ئیرلەندی و کورد بارودۆخی یەکتر تێدەگەن، بۆیە لەو هاوکاریەشدا هێز و هاوپشتی بۆ هەر دولایان دروست دەبێت.

ژ.ت