لە درێژەی چالاکییەکانی ڕێکخستنەکانی پارتی ژیانی کوردستان-پژاک، لە دەرەوەی وڵات بۆ ئیدانەکردنی کردنی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی ڕژیمی ئێران لە دژی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە وڵاتی هولەند، ئەمرۆ، ٢٠ی شوبات لە شاری لاهە (دنهاخ) و لە بەردەم پارلەمانی ئەو وڵاتە خۆپێشاندانێکی ناڕەزایەتی بەڕێوەبرد. ژمارەیەکی بەرچاو لە وڵاتپارێزانی هەرچوارپارچەی کوردستان و دۆستەکانیان لە خۆپیشاندانەکەدا بەشدار بوون.
خۆپیشاندانەکە سەرەتا بە سرودی شۆڕشگێرانە دەستی پێکرد. دواتر جوامێرماراو لە سەر ناوی کۆمیتەی پژاک لە وڵاتی هولەند، قسە و باسێک پێشکەش بە بەشداربوانی چالاکییە ناڕەزایەتییە کرد. لە درێژەدا کورتە وتارێک بە زمانی هولەندی خوێندرایەوە.
چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم لەدژی سیاسەتە دژە مرۆییەکانی ڕژیمی ئێران کۆتایی هات.
ک-ش