بە پێشەنگایەتی ناوەندی کولتوری کوردی دیموکراتیک لە ئەسینا، تەژەکە-ئە و تەجەشە جەماوەرەکە لەبەردەم کەمپی لاڤریۆ لە ئەسینای پایتەختی یۆنان گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرا.
جەماوەر کە دەستی بە رێپێوان کرد، بێ پسانەوە دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی گەریلا"یان وتەوە.
چالاکوانان دوای رێپێوانەکە لەو گۆڕەپانەی لێدوانی راگەیەندراوی تێدادرا کۆبوونەوە بۆ بیرهێنانەوەی شەڕڤانانی ئازادی کە لە تێکۆشانی ئازادیدا شەهید بوون، یەک خولەک بۆ رێزلێنان بە بێدەنگی وەستان.
دواتر ئەرکان ئەرەنجی لەسەر ناوی ناوەندی کولتوری کوردی دیموکراتیکی ئەسینا قسەی کرد و سەرنجی بۆ سەر گۆشەگیری دژوار لە ئیمراڵی راکێشا و دەوڵەتی شەرمەزار کرد و باسی لە بێدەنگی رێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد.
ئەرەنجی رایگەیاند، کە ئەوا زیاتر لە ٢٠ مانگە هیچ زانیارییەک لە عەبدوڵا ئۆجالان بەدەستناهێرێت و ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت دەستبەجێ رێگە بدرێت کە پارێزەران لە گەڵ رێبەر ئاپۆ دیدار بکەن.
ئەرەنجی ئەوەشی خستەڕوو ئەو شەڕ و ئۆپراسیۆنانەی پاکتاوکاری کە لە کوردستان بەردەوامن، دابڕاو نین لە گۆشەگیری لە ئیمڕاڵی و وتی، گەلی کورد و دۆستانی، گۆشەگیری تێکدەشکێنن.
ئەرەنجی بەم جۆرە درێژەی پێدا: "سی پی تی ئاگاداری گۆشەگیرییە لە ئیمڕاڵی و درێژە بەبێدەنگی دەدات، بێدەنگی ئۆ پی سی دەبڵیو لە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی چییە، بێدەنگی سی پی تیس بەرمابەر بە گۆشەگیری دژوار لە ئیمڕاڵی هەمان ستە"
ئەرەنجی داوای لە گەلی کورد و کەسانی دیموکراتیک کرد کە لە دژی گۆشەگیری بوەستنەوە.
چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتاییهات.
هـ . ب