لە لەندەن کۆمۆنی گەنجانی شەهید فیراز داغ ڕاگەیەندرا

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا چالاکوانی تەجەشە و تێکۆژن، کۆمۆنی گەنجانی شەهید فیراز داغیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" ڕاگەیاند.

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا چالاکوانانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەری (تێکۆژن) کۆمۆنی گەنجانی شەهید فیراز داغ-یان ڕاگەیاند. گەنجان سەرەتا سەردانی مەزارگەی فیراز داغیان کرد و لێدوانێکیان بۆ راگەیاندنەکان دا.

دواتر گەنجان لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد کۆبوونەوە و بەردەوام بوون لە کارکردن بۆ ڕاگەیاندنی کۆمۆنەکە.

لە بەیاننامەکەی گەنجاندا هاتووە: "وەک نوێنەرانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ، لەسەر بنەمای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٢دا لە لەندەن، بە سووربوونی زۆرەوە کۆمۆنی گەنجانی شۆڕشگێڕی شەهید فیراز داغ ڕادەگەیەنین".

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هەتا ڕێبەرەکەمان ئازادنەبێت، هەتا فاشیستەکان و داگیرکەران هەموو وڵاتەکەمان بەجێنەهێڵن، هەتا گەلی کورد ئازاد نەبێت دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین".

ئەو گەنجانە ڕایانگەیاند، کاتی ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و ڕاشیانگەیاند، گەورەترین کاری گەنجان بۆ گەیشتن بە ئازادی، خۆڕێکخستن و ئەنجامددانی چالاکیی ڕادیکاڵانەیە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لەسەر ئەم بنەمایە کۆمۆنەکەمان بە ناوی شەهید فیراز داغ (محەمەد ئاکسۆی) ڕادەگەیەنین، کە لە شەڕی ساڵی ٢٠١٨دا لە دژی داعش لە رەقا شەهید بوو. شەهید فیراز نمونەیەک بوو بۆ هەموو گەنجانی ئینگلتەرا و دەرەوەی وڵات.

ڕێکخستنەکانی گەنجان دەبێت بە ڕۆحیەت و هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک وەڵام بدەنەوە و پێویستە لە دژی هەموو جۆرە دواکەوتویی و مەرامێکی خراپ و خراپە هەڵوێستی پێویست وەربگرن".

لە کۆبوونەوەکەدا فیلمێک سەبارەت بە ژیان و تێکۆشانی شەهید فیراز داغ نمایشکرا.

ژ.ت