لە لوگانۆی سویسرا بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا
کوردستانیان لە شاری لوگانۆی سویسرا بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادییان، نامەیان بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.
کوردستانیان لە شاری لوگانۆی سویسرا بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادییان، نامەیان بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.
کوردستانیان لە کانتۆنی تیسینۆی ئیتالی زمانی سویسرا نامەیان لە شاری لوگانۆ بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کۆکردەوە و بە شێوەیەکی بە کۆمەڵ بۆ نەتەوە یەکگرتووەکانیان نارد.
بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە لوگانۆ و لە چوارچێوەی کەمپەینی "کات کاتی ئازادییە" نزیکەى ٢٠ نامە بۆ "ئازادی بۆ ئۆجالان" بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا.
رەجەب ئاککامیش هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەل لەبارەی کەمپەینەکەیانەوە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی راگەیاند، "بۆ پشتیوانیکردن لە هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادییە' خەباتمان بەبێ وەستان بەردەوامیی دەبێت".
ئاککامیش وتیشی، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا جارێکیتر بە کۆمەڵ نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێرنەوە.
ژ.ت