لە مارسیلیا رێپێوان بۆ ئازادی ئۆجالان ئەنجامدرا

گەنجانی کورد بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە مارسیلیا رژانە نێو شەقامەکان و بانگەوازیان لە سی پی تی و دەزگا نێودەوڵەتیەکان کرد کە ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن.

لەسەر بانگەوازی تەجەشە و تێکۆژن، بۆ ئاشکراکردنی دۆخی ئاسایش و تەندروستی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، گەنجانی کورد لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا رێپێوانیان ئەنجامدا.

گەنجان پۆستەری ئۆجالانیان بەرزکردەوە و بە زمانەکانی فارسی و کوردی دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' وتەوە و داوای ئازادی ئۆجالانیان کرد.

لە رێپیوانەکەدا کە نزیکەی دوو کاتژمێر بەردەوام بوو، بڵاوکراوە بە زمانی فەڕەنسی خوێندرایەوە و باسی ئەوەکرا کە " ئازادی رێبەر ئاپۆ، ئازادی هەموو مرۆڤایەتیە. دوای راگەیەندراوی پارێزەران، نیگەرانیەکانمان لەسەر ژیانی رێبەرتی زیاد بووە. سەرەتا سی پی تی بانگەوازیمان بۆ هەموو دەزگا نێودەوڵەتیەکان ئەوەیە کە بو زوترین کات بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئۆجالان هەموو شتێک بکەن. جارێکی دیکە بانگەوازی لە گەنجانی کوردستان دەکەین کە بڕژێنە نێو شەقامەکان."

ف.ق