لە مارسیلیا ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز کرا
کوردان لە شاری مارسیلیای فەرەنسا ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.
کوردان لە شاری مارسیلیای فەرەنسا ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.
پیرۆزباییەکە لەلایەن نەجەدەکە، تەژەکە و تەجەشە لە هۆڵی پاڵاس دی رۆس سازکرا. لە هۆڵی پیرۆزباییەکەدا پۆستەرەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، شەهیدان و پلاکارد بە نوسراوی 'ژن، ژیان، ئازادی' هەڵواسرابوون.
هەروەها بۆ ئەو گەریلایانەی لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهیدبوون، گۆشەی یادکردنەوە ئامادەکرابوو و ستاندی ئەنجومەنی ژنانی ئارین میرکان، تەڤ-چاند و مانگی سوور کرانەوە.
هاوسەرۆکی جەدەکە-فەی باشوری فەرەنسا سەباحەدین هینیس جەخێرهاتنی گەلی کرد و لەسەرناوی نەجەدەکە وتەی پێشکەش کرد.
گروپی فۆلکلۆری منداڵانی تەڤچاند و ئەندامانی تەڤ-چەند هۆزان فاروق، میر پەروەر، مەرال ئاڵکان و سەیدا پەرینچەک هاتنە سەر سانۆ.
هـ . ب