لە مێردین چەندین کەس دەستبەسەرکران

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چەندین ناوچەی مێردیندا هەڵیکوتاوەتەوەسەر ماڵان و گەلێک کەسی دەستبەسەرکردووە.

قڕکردنی سیاسی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە بەردەوامی قڕکردنی سیاسییدا، لە ناوچەکانی ئارتوکلو، نسێبین و قۆسەری مێردین هەڵیکوتاوەتەسەر چەندین ماڵدا و دەرگای ماڵەکانی شکاندووە.

لە هەڵکوتانەسەرەکاندا چەندین کەس دەستبەسەرکراون، کە هاوسەرۆکی پێشوی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (بەدەپە)ـی نسێبین، زینەت ئالگان و مەدحەت یلماز و لوقمان ئاسڵانی تێدایە. ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون براونەتە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە.

ڕاگەیاندرا یەکێک لە دەستبەسەرکراون، ئۆزنور دەگەری پەیامنێری ژن نیوزە، کە لە هەڵکوتانەسەر ماڵەکەییدا دوای پشکنینی ماڵەکەی سەرجەم ئامێرە تەکنیکیەکانی دەستی بەسەردا گیراوە.

ئۆزنور دەگەری ڕۆژنامەوانی ئازاد، دوای ئەشکەنجەدان براوەتە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە.