داوای دادگایکردنەوەی پەخشان عەزیزی ڕەتکرایەوە
پارێزەری پەخشان عەزیزی ڕایگەیاند داواکاری بۆ دادگایکردنەوەی ژنە زیندانی سیاسی کورد پەخشان عەزیزی ڕەتکراوەتەوە.
پارێزەری پەخشان عەزیزی ڕایگەیاند داواکاری بۆ دادگایکردنەوەی ژنە زیندانی سیاسی کورد پەخشان عەزیزی ڕەتکراوەتەوە.
ئەمیر ڕەئیسیان پارێزەری پەخشان عەزیزی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی دواکاری بۆ دادگایکردنەوە ڕەتکراوەتەوە.
ئەمیر ڕەئیسیان ڕایگەیاند، لقی نۆیەمی دادگای باڵای ئێران دووبارە دادگایی کردنی پەخشان عەزیزی زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ئەوین ڕەتکردەوە و ژیانی پەخشان عەزیزی مەترسی لەسێدارەدانی لەسەرە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر بڕیارەکە و پرۆسەی دادگایی کردنەکە ناڕەزایەتی دەردەبڕین لەبەرئەوەی کەموکورتی هەیە.