لە ٢١ی کانوونی دووەم پەرلەمانی عێراقدا لە ئەنجامی ڕێکەوتنی چەند فراکسیۆنی شیعە، سوننە و کورد (پەدەکە) سەرەڕای ناڕەزایبوون بۆ ٣ یاسا دەنگیاندا و پەسەند کردبوو، بەڵام لەدژی دوو لەو یاسایانە ناڕەزایەتی گشتیی خەڵکی عێراقیان لێکەوتەوە، ئەوەش هەوڵدان بۆ هەموارکردنەوەی 'یاسای باری کەسێتی' و 'لێبوردنی گشتی' بوو. لەسەر ئەم ناڕەزایەتییەی کۆمەڵگە و بە تایبەت کۆمەڵگەی ئێزدی و ژنانی عێراق دادگای فیدڕاڵی عێراق هەر ٣ یاساکەی ڕەتکردەوە، بەڵام ئەمجارە بە تایبەتی لایەنە سوننەکان هەنگاویان ناوە بۆ قبوڵکردنی لێبوردنی گشتی و دادگای فیدراڵی بە نایاسایی تۆمەتبار دەکەن.
'پەرلەمان گوێ بە بە ناڕەزایەتییەکانی کۆمەڵگەی عێراقی نەدا و یاساکەی پەسەند کرد'
ئەندامی کۆمیتەی دیبلۆماسی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) سوهام شەنگالی پەیوەست بە پەسەندکردنی ئەم یاسانە و نەناساندنی بە جینۆسایدی ئێزدییەکان بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد. لە سەرەتایی قسەکانییدا باسی یاسایی 'هەموارکردنەوەی باری کەسێتی' کرد و گوتی: "لە مانگی ٨ی ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا هەوڵدان بۆ هەموارکردنەوەی 'یاسای باری کەسێتی' و دەرکردنی 'لێبوردنی گشتی' لە کارنامەی پەرلەمانی عێراقدایە. چەندین ڕێگە بۆ گفتوگۆکردن کراوەتەوە. لە دژی ئەم دوو یاسا و بڕیارە زۆر هەڵوێست پیشاندرا. سەرەڕای هەموو کاردانەوە و ناکۆکییەکان، لە ٢١ی کانوونی دووەمدا لەسەر داوای هەندێک لە لایەنە شیعەکان پەرلەمان ڕەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی 'یاسای باری کەسێتی' پەسەند کرد".
'قسە و کردارەکانی حکومەتی فیدراڵی یەکناگرنەوە'
سوهام شەنگالی ئاماژەی بەوەدا هەندێک لایەن دەیانەوێت ئیسلامی توندڕەو لەسەر هەموو پێکهاتە، بیر و باوەڕەکانی عێراق بسەپێنن و گوتی: "دەیانەوێت لە چوارچێوەی بەرژەوندی خۆیاندا لە عێراق ئیسلامێکی توندڕەو بدەنە پێش. دەڵێن عێراق لە هەموو دەنگەکان پێک دێت، بەڵام لە پراکتیکدا شتێکی بەو ڕەنگە نییە".
'بابەتەکە تەنها هاوسەرگیری نییە لە تەمەنی بچووکدا'
شەنگالی لە درێژەی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەو گۆڕانکارییەی کە دەیانەوێت لە یاسایی هەموارکردنەوەی باری کەسێتی بیکەن، تەنها لە هاوسەرگیری منداڵانی ٩ ساڵ پێک نایەت و گوتی: "ئەمە بە تەواوی یاسایەکە لە دژی ئیرادەی ژن و دایک. هەوڵدەدەن ئەم یاسایە لەسەر هەموو پێکهاتەکان بسەپێنن. یاسایەکی بەم شێوەیە عێراق بەرەو دواکەوتنێکی زۆر دەبات. لە سەدەی ٢١دا کە هەموو کەسێک باسی مافکانی مرۆڤ، ژن و منداڵ دەکات، دەرکردنی یاساییەکی بەم شێوە لە ئاستی نێونەتەوەییسدا بوو بە هۆاری ناڕەزایەتییەکی جدی".
'ڕێگە نادەین کە داعش ئازاد بکرێت'
ئەندامی کۆمیتەی دیبلۆماسی تاژێ سوهام شەنگالی لێبوردنی گشتیی وەک یاسایی لێبوردنی داعش ناو برد و گوتی: "لێبوردنی گشتیی لە ٢١ی کانوونی دووەمدا لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند کرا. ئەگەر لێبوردنی گشتیی بخرێتە پراکتیکەوە چەتەکانی داعش کە دەستیان لە خوێنی ئێزدی، تەواوی عێراقییەکان و ڕفاندنی کچ و ژنانی ئێزدییدا هەیە ئازاد دەکرێن. لە عێراق چەندین شانەی شاراوەی داعش هەیە، نزیکەی ٤٠٠ ناسنامەی داعش لە هەرێمی کوردستان دۆزرایەوە، ئەگەر ئەم زیندانیانەی داعش ئازاد بکرێن، ئایا عێراق دەتوانێت ڕێگری لە کۆمەڵکوژییەکان بکات؟ یان عێراق بە ئاگاداری خۆی ئەم کارە دەکات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە داعش بتوانێت لە عێراقدا باڵا دەست بێت؟ وەک کۆمەڵگەی ئێزدی ڕێگە نادەین داعش ئازاد بکرێت".
لە بەردەوامی قسەکانییدا سوهام شەنگالی گوتی: " وەک کەلتوور و باوەڕییەکی دێرین کە لەسەر ئەم خاکە دەژین، قبوڵ ناکەین یاسایەک بە پێی مەزهەبی شیعە، لەسەرمان بسەپێنرێت. مافی هەموو پێکهاتەیەکە کە بە پێی باوەڕ و کەلتووری خۆی بژی. لە ئێزدییدا نابێت منداڵێکی ٩ ساڵ هاوسەرگیری بکات. هەربۆیە عێراق ناتوانێت ئیسلامی توندڕەو لەسەر ئایین و باوەڕییەکان بسەپێنێت. ئەگەر بیسەپێنێت ئەوا لەگەڵ داعش جیاوازییەکی نییە. وەک ژنان و کۆمەڵگەی ئێزدی بە تەواوی ڕێگە نادەین هەر دوو یاساکە قبوڵ بکرێت و ئەنجام بدرێت".
'بۆ ناساندنی جینوساید لە ئاستی نێونەتەوەیی تێکۆشان بەڕێوەدەبەین'
وتیشی: "بۆ ئەوەی جینوساید بناسرێت، هەم تاژێ و ئیدارە خۆبەڕێوەبەری، هەم کۆمەڵگەی ئێزدی لە عێراق و لە ئاستی نێونەتەوەییدا لە هەوڵدانێکی گەورەدایە. لە ئەنجامی ئەم تێکۆشانەدا تاوەکو ئێستا لە ئاستی نێونەتەوەییدا ١٤ وڵات جینوسایدی ناساندوە. بە تایبەتی بۆ ئەوەی لە عێراق بناسرێت تێکۆشانی ئێزدی و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەردەوامە. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣دا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ ناساندنی جینۆساید کەمپینی واژۆکردنی دەستپێکرد و بەردەوامە".
'جینۆساید لە کارنامەی پەرلەمان دەرکرا و یاسایی لێبوردنی گشتیی پەسەند کرا'
شەنگالی ئاماژەی بەوەدا کە تاوەکو ئێستا بە هەزاران واژۆ کۆکراوەتەوە و گوتی: "ئەگەر جینۆساید لە عێراق بناسرێت، دەبێت بە هەنگاوێکی زۆر ئەرێنی. ئەم بابەتە لە کەوتە بەرنامەی پەرلەمانەوە بۆ ئەوەی لەسەر بابەتەکە گفتوگۆ بکرێت، بەڵام دیارە دەستێوەردان کراوە و لە کارنامە دەکراوە. بڕیاری ئازادکردنی داعش دراوە، پەدەکە لەگەڵ لایەنی شیعە و سوننە ڕێکەوتن و بابەتی جینۆساید لە کارنامەی پەرلەمان دەکرا. ئەگەر جینۆساید بکەوتایە کارنامەوە، ئەوا نەیاندەتوانی بە ئاسانی یاساییەک کە لە داعش خۆش دەبێت، دەربکەن. تێکۆشانمان بۆ قبوڵکردن جینۆساید هەر بەردەوام دەبێت. عێراق مەجبوورە کە گوێ لە داواکاری ژنان و کۆمەڵگەی ئێزدی بگرێت. بۆ سەرخستنی ئەم دۆسێ تێکۆشان دەکەین و تاوەکو عێراق قبوڵی نەکات، کارەکانمان تاوەکو کۆتایی بەردەوام دەبێت".