دوای ئەوەی نووسینگەی یاسای سەدە ڕایگەیاند، شاندی سی پی تی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمرالی کۆنەبووەتەوە، چالاکییەکان دژی گۆشەگیری زیادیان کردووە. لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (NCDK) ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵ ڕێکخرا. دوێنێش کوردستانیان لەگەڵ دۆستەکانیان چوونە مەیدانەکان و بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە کانبێرێ ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵیان ئەنجامدا.
سەدان کەس بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد و جەماوەری گەل پۆستەرێکیان بەرزکردبووە، کە لەسەری نووسرابوو "سی پی تی بە خێڕایی ئەرکەکانی خۆت بەجێهبێنە"، "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، پێگە بۆ کوردستان" و لە دژی گۆشەگیری بە بەردەوامی دروشم دەوترایەوە.
چالاکییەکە تا ناوچەی ڤیوکس پۆرت بەردەوام بوو و لەسەر گۆشەگیری و سیستمی ئیمرالی بڵاوکراوەیان بەسەر هاووڵاتییان دا دابەشکرد.
چالاکییەکە لە دوای خوێندنەوەی راگەیەندراو بە وتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت