لە رێگەی مۆڵەتی پەرلەمانەوە ماوەی شەڕ بۆ دوو ساڵی دیکە درێژ دەکرێتەوە

پەرلەمانتاری هەدەپ عەلی بۆزان و پەرلەمانتاری ئەمەپ ئیسکەندەر بایهان رەخنەیان لە مۆڵەتی شەڕی عێراق-سوریا گرت و راینگەیاند، بە سیاسەتی شەڕ دەڵێن "نا".

مۆڵەتنامەی شەر بۆ درێژکردنەوەی ئەری سەربازانی تورک لە لوبنان بۆ ساڵێک هەفتەی رابردوو لە پەرلەمانی تورک بە زۆرینەی دەنگی ئاکەپە، مەهەپە، ئیی پارتی و جەهەپە پەسەند کرا. فراکسیۆنی هەدەپ و پەرلەمانتارانی ئەمەپ بە نا دەنگیان دا و تیپ بەشداری لە دەنگدانەکەدا نەکرد. پێشبینیش دەکرێت مۆڵەتنامەی شەڕی عێراق- سوریاش لەم هەفتەیەدا بخرێتەبەردەم پەرلەمان، ئەمەش بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی سەربازانە بۆ دوو ساڵ.

پەرلەمانتاری بازنەی مێرسینی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) عەلی بۆزان لەسەر ئەو بابەتە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و وتی، کە بە دەستوەردان دەیانەوێت دوو ساڵی دیکە ئەرکی شەڕ بە سەرۆککۆمار بسپێرن.

لە ساڵی ٢٠١٦ەوە زیاتر لە ٦٠٠ مەدەنی لە عێراق کوژراون

پەرلەمانتاری مێرسینی هەدەپ عەلی بۆزان رایگەیاند: بەپێی راپۆرت و بەڵگەنامەکان لە ئۆپراسیۆنەکانی تورکیادا لە دەرەوەی سنوورەکان، بە سەدان کەسی مەدەنی کوژراون، بۆ وێنە بە پێی راپۆرتێکی رۆیتەرز لە ساڵی ٢٠١٦ەوە  زیاتر لە ٦٠٠ کەسی مەدەنی بە هۆی ئۆپراسیۆنەکانی هێزە چەکدارەکانی تورکەوە کوژراون. ئێستاش ئەم مۆڵەتنامەیەی شەڕ بۆ ئەوەیە کە بۆ دوو ساڵی دیکە رێگە بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لە سوریا بدرێت و ئێمە دەزانین هۆکاری ئەمەش دەستکەوتەکانی کوردە لە رۆژئاوا و مۆڵەتنامەکەش لە دژی ئەو دەستکەوتانەی کوردانە. تائێستا لە رۆژئاواوە لە بەرامبەر تورکیا هیچ هێرشێک ئەنجام نەدراوە، دۆخی ئەوێش لە دژی ئاسایشی تورکیا نییە".

بەر لەهەموو شتێک دەبێت لە ناو سنوورەکانماندا کێشەی کورد چارەسەر بکەین

عەلی بۆزان ئەوەی خستەڕوو کە ئەو مۆڵەتنامانەی شەڕ بە پاساوی 'ئاسایش و ئەمنی' ئامادە دەکرێن، بەڵام نابنە هۆی چارەسەری. ئەوەی لەپێناو ئاسایش و ئەمنیەتدا دەبێت بکرێت ئەوەیە کە لەناو سنوورەکانی تورکیادا ئاشتی بخوڵقێندرێت. عەلی بۆزان وتی، "بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی تورکیا تەنیا یەک رێگە هەیە؛ ئەوەش هەنگاوەکاننن لە رێگەی ئاشتیانە و دیموکراتیکم لەپێناوی پرسی کورد لە تورکیا و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دەبێت گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالن هەڵبگیرێت، کە ماوەی ٣٢ مانگە بە هیچ جۆرێک هەواڵی نازارێت. کاربەدەستانی کۆماری تورکیا باش بەوە دەزانن کە ئەگەر بیانەوێت لە وڵاتەکە کێشەی کورد بە رێگەچارەی دیموکراتیک چارەسەر بکرێت، بەر لە هەموو شت دەبێت گۆشەگیری لە سەر عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت. دەبێت راستەوخۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت. ئەم کێشەیە لە رێگەی بەردەنگەکەیەوە چارسەر دەکرێت. تاکە بەردەنگیشی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە".

سیاسەتە پێچەوانەکانی ئاکەپە

پەرلەمانتاری ئیستەنبوڵی ئەمەپ ئیسکەندەر بایهان کە دەنگی بە مۆڵەتنامەی پەیوەست بە لوبنانەوە نەداوە، رایگەیاند، ئەو مۆڵەتنامەیە دەرەنجامی سیاسەتی پێچەوانەی ئاکەپەیە لە سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بۆ رژێمێکی تاکەکەسیە کە لە دەرەوە سیاسەتی تەشەنەسەندنی شەڕ و لەناوخۆش لە پرسی چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورددا سیاسەتی ستەمکارانە بەڕێوەدەبات و درێژکردنەوەی ئەو مۆڵەتنامەیەش بە واتەی دەنگدان و پەسەندکردنی درێژەدانە بە سیاسەتی هەڵە. ئەو سیاسەتانە خزمەتیان بە ئاشتی لە ناوچەکە و چارەسەرکردنی پرسی کورد ناکەن. بەپێچەوانە ئیمپریالیستەکان لە ناوچەکە بەهێزتر دەکات و بووەتە بەشێک لە دەستوەردانی ئەو هێزانە".

وەک دوێنێ ئەمڕۆش بەرامبەر مۆڵەتنامەی شەڕ دەوەستینەوە

بایهان جەختیکردەوە هەروەک چۆن بە نا دەنگیان بە مۆڵەتنامەی ئۆپراسیۆن لە لوبنان داوە، بەهەمان شێوە دژی مۆڵەتنامەی درێژکردنەوەی ئۆپراسیۆنەکانی لە عێراق-سوریاش دەوەستنەوە و رایگەیاند: "ئەردۆغان لە رێگەی مۆڵەتنامەی شەڕەوە لەلایەکەوە گەل هەژار دەکات لە لایەکی دیکەشەوە بە رێگەی سیاسەتی شەڕ هەوڵ دەدات گەل بخەڵەتێنێت و گەل ملکەچی سیاسەتی داگیرکەری و کۆلۆنیالیستی دەکات.

لە کۆتاییشدا رایگەیاند، دەبێت گەلانی بندەست و چەوساوەی ئەم وڵاتە بە دڵنیاییەوە نەکەونە ئەم داوەوە و داوا لە خوشک و برایانی رەنجدەر و کرێکارم دەکەم کە لە دژی ئەم سیاسەتانەی شەڕ بوەستنەوە".