لە رێن بە جۆش و خرۆشەوە ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا
ڕەمزی کارتال هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل بەشداری ئاهەنگەکە بوو و ڕایگەیاند، سەرکەوتنی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە واتای ئازادی هەموو گەلانە و داوای ڕاپەڕینی لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان کرد.
ڕەمزی کارتال هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل بەشداری ئاهەنگەکە بوو و ڕایگەیاند، سەرکەوتنی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە واتای ئازادی هەموو گەلانە و داوای ڕاپەڕینی لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان کرد.
لە شاری ڕێنی فەرەنسا ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پیرۆزکرا. ئاهەنگەکە لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی شەودا لە هۆڵی سەینت ئۆبین دو کۆرمیر دەستی پێکرد و تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.
کوردانی دانیشتووی شاری ڕێن و شارەکانی دەوروبەری و چەندین دۆستی کورد بەشداری ئاهەنگی ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بوون. بنەماڵە و هاوڕێیانی شەڕڤانی فەرەنسی ئۆلیڤیەر لو کلاینچە (کەنداڵ برەیژ)، کە لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٨ لە بەرخۆدان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر عەفرین شەهید بوون، بەشداری ئاهەنگەکە بوون.
لە مەراسیمەکەدا رەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرا-گەل ڕایگەیاند، تێکۆشانی پەکەکە بووەتە هیوایەک بۆ مرۆڤەکان. کارتال ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە بەرامبەر پەکەکە تاوانی شەڕی بەدەر لە هەموو پێوەرە ئەخلاقیەکان ئەنجام دەدرێت و وتی: "دەبێت زیاتر لە دژی دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانی تێکۆشین، کە گۆشەگیری و تاوانی شەڕ دەکەن. ئێمە بەرخۆدانی گەلی کورد بە پێشەنگایەتی پەکەکە بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین. سەرکەوتنی گەریلا و شۆڕشی ڕۆژئاوا بە واتای دیاریی ئازادییە بۆ هەموو گەلان، بۆیە دەڵێین پێویستە هەمووان لە دەوری ئەم بەرخۆدانە بە پێشەنگایەتی گەلی کورد کۆببنەوە".
بەناوی دۆستانی کوردەوە وتار پێشکەش کرا و لە کەسایەتی کەنداڵ برەیژ دا یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی کوردستان کرایەوە و پەیامی پشتیوانی بۆ گەلی کورد بڵاوکرایەوە.
لە مەراسیمەکەدا سڵاو لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەریلاکانی بەرخۆدانی چیای کوردستان و زیندانییە بەرەنگارەکان کرا.
لە دوای سەیرکردنی فیلمێک لەسەر ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، تیپی هونەری و مۆسیقای منداڵان لە لۆرێنت، کە لە منداڵانی کوردستانیان پێکدێت و هەروەها تیپی ئاڤاشین، نوارین، میر پەروەر و دەزا ئامێدی بە وتنی گۆرانییەکانیان جۆش و خرۆشی زیاتریان بە ئاهەنگەکە و بەشداربووان دا.
ئاهەنگەکە کە تا درەنگان بە هەڵپەڕکێ و شایی بەردەوام بوو و بە وتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت