لە شارەکانی پاریس و مارسیلیا و رێن داگیرکەریی سەر عەفرین ئیدانە کرا

لە شارەکانی رێن و مارسیلیا و ناوچەى ئیڤریی پاریسی پایتەختی فەرەنسا کوردستانیان رژانە سەر شەقامەکان و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان لە عەفرین ئیدانە کرد.

تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین لە دژی ژنان، کوشتار، دەستدرێژی، رفاندن، تێکدان، کاولکردنی ژینگە و کولتور بە رێکخستنی زنجیرەیەک چالاکی لەلایەن کوردستان و دۆستەکانیانەوە ئیدانە دەکرێن.

ئیڤریی پاریس

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ناوچەى ئیڤریی پاریسی پایتەختی فەرەنسا تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرینی داگیرکراودا، ئیدانە کرد.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی ژنانی ئیڤری لە بەردەم ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی ئیڤری دەستیپپێکرد. ئەیلەم ڤارتۆ لە چالاکییەکەدا رایگەیاند، "لە عەفرین تاوانی گەورەی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت. سەرەتا ئەوروپا و هەموو گەلان دەبێت لە دژی ئەو دڕندەیی و تاوانانە دەستبەکار بن".

لە رێپێوانەکەدا بەرەو وێستگەى میترۆی سەرەکی ناوچەکە گەل یەک لەسەر یەک دروشمی "بژی بەرخودانی عەفرین"ی دەوتەوە.

چالاکوانان و بەشداربوانی چالاکییەکە لە کۆتایی چالاکییەکەدا، بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نامەیان بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

مارسیلیا

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە رێکخستنی چالاکییەک تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئیدانە کران.

کوردستانیان و دۆستەکانیان بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی ژنانی ئارین میرکان لە گۆڕەپانی کانابیرە کۆبوونەوە. چالاکییەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد و تاوان و کوشتارەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە ناوچە داگیرکراوەکاندا ئیدانە کرد.

لە چالاکییەکەدا پۆستەر و وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی تەژەکە ئەوروپا و یەپەژە بەرزکرابوونەوە. لە چالاکییەکەدا راگەیاندراو بڵاوکرایەوە و بە ناوی نەجەدەوە وتە پێشکەشکران.

رێن

کوردان لە بەردەوامیی زنجیرە چالاکییەکانیاندا بۆ ئیدانەکردنی تاوان و کوشتاری دەوڵەتی تورک لە عەفرین و ناوچە داگیرکراوەکاندا رژانە سەر شەقامەکانی شاری رێنی فەرەنسا و چالاکییەکان ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، بەرپرسانی دەوڵەتی تورک لە دوای هێرشەکەى گارە دانیان بە کوشتاری پاریس دا ناوە و پێویستە فەرەنسا بۆ ئەو دانپیادانانە و لە دژی ئەو کوشتارە دەستبەکار بێت.

چالاکییەکە لە دوای پێشکەشکردنی وتەکان و وتنەوەى چەندین دروشم کوتایی پێهات.

ژ.ت