لە شاری بێنسهایمی ئەڵمانیا کوشتنی دەنیز پۆیراز ئیدانە کرا
کوشتنی دەنیز پۆیراز لە هێرشکردنە سەر بارەگای هەدەپە، لە شاری بێنسهایمی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرا.
کوشتنی دەنیز پۆیراز لە هێرشکردنە سەر بارەگای هەدەپە، لە شاری بێنسهایمی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرا.
لە شاری بێنسهایمی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک کوشتنی دەنیز پۆیراز ئیدانە کرا، کە لە هێرشکردنە سەر بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر لەلایەن فاشیستێکی سەر بە ئاکەپە – مەهەپە شەهید کرابوو.
لە چالاکییەکەدا وێنەکانی دەنیز پۆیراز بەرزکرانەوە و دروشمەکانی "بکوژ ئەردۆغان" ، "ئەردۆغان بکوژی ژنان" و "هەدەپە تەنها نییە" وترانەوە.
نوێنەرایەتیی ئەنجوومەنی گەل لە بێنسهایم رایگەیاند، بە وردی و لەنزیکەوە رووداوەکانی باشووری کوردستانیش چاودێری دەکەن و رایگەیاند، "ئەوانەى خیانەت لە کوردان بکەن بە دڵنیاییەوە لە خوێنە رژاوەکەدا دەخنکێن".
ژ.ت