لە شاری لۆریەنت کوردستانیان نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد

بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئازادی ئۆجالان، لە شاری لۆریەنتی فەڕەنسا، کوردستانیان نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

کوردستانیان کە لە شاری لۆریەنت دەژین، بۆ ئەوەی ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن، نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

گروپێک لە کوردستانیان لە ناوەندی شارەکە کۆبوونەوە و راگەیەنراوێکیان خوێندەوە. چالاکوانان رایانگەیاند، تاوەکو عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئازاد نەکرێت، ئەوان لە گۆڕەپانەکان دەبن.

دواتر چالاکوانان پێکەوە نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

ف.ق