لە شاری لیژی بەلژیکا بۆ ئەوەی پەکەکە لە 'لیستی تیرۆر' دەربهێنرێت لە قەرەباڵغترین شوێنی شارەکە ستاندی کۆکردنەوەی واژۆ دانرا.
کوردستانیان پێشنیوەڕۆ لە ناوەندی شارەکە کۆبوونەوە و ستاند کە ئاڵای پەکەکە و کتێبەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی لەسەر نمایش دەکران، ژمارەیەکی زۆر بڵاوکراوە دابەش کران.
لە ستاندەکەدا کە لەلایەن دەوروبەرەوە پێشوازی زۆری لێکرا، سەدان واژۆ کۆکرانەوە. چالاکوانان باسیان لەوەکرد کە ئەوان هەموو هەفتەیک لە پێناو کەمپینەکەدا دەڕژێنە گۆڕەپانەکان و داوایان لە هەموو کوردستانیان و دۆستانیان کرد کە پشتگیری لە کەمپینەکە بکەن.
هـ . ب