لە شاری سۆلۆتورنی سویسرا چالاکیی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بەڕێوەچوو

لە شاری سۆلۆتورنی سویسرا گردبونەوەیەک بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو.

لە شاری سۆلۆتورنی سویسرا بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەری (تێکۆ-ژن) بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا. کوردستانیان لە بەهنۆفپلاتز کۆبوونەوە و وێنەانی عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵاکانی پەکەکە و پۆستەریان بەرزکردبووە، کە سەریان وتەکانی عەبدوڵا ئۆجالان نووسرابوون.

بۆ یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان خولەکێک ڕێزگرتن بەڕێوەچوو و دواتر ڕاگەیەندراوێک بەناوی تەجەشە خوێندرایەوە. لە چالاکییەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر کوردستان ئیدانە و ریسوا کران و ڕاشگەیەندرا: "دەیانەوێت بە گۆشەگیرکردنی قورسی ڕێبەر ئاپۆ هێرشەکانی سەر کوردستان قوڵتر بکەنەوە، بەڵام ئێمە وەک گەنجانی کورد هەمیشە لە هەموو ئاست و گۆڕەپانەکاندا داکۆکی لە ئازادیی رێبەر ئاپۆ دەکەین".

لە چالاکییەکەدا دروشمی دژ بە گۆشەگیری و هێرشی داگیرکاری وترانەوە و داوای بەشداریکردن لە ٣٠هەمین فیستیڤاڵی نێونەوەیی کورد لە ١٧ی ئەیلول دا کرا، کە لە شاری لاندگرافی هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.

ژ.ت