لە شەفێڵد گەنجانی کورد بۆ شەرمەزارکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی قژی خۆیان تاشی
لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی ئازاد لە بەریتانیا ، دژی سیاسەتی پاکتاوکردن و قرکردنی کورد و گەلانی ئێران چالاکیەک ئەنجامدرا
لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی ئازاد لە بەریتانیا ، دژی سیاسەتی پاکتاوکردن و قرکردنی کورد و گەلانی ئێران چالاکیەک ئەنجامدرا
دوای نیوەرۆی ئەمرۆ یەکشەمە لە ناو سەنتەری شاری شەفێڵد چالاکیەکی مەیدانی بۆ شەرمەزارکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی و دژی سیاسەتی دڕندانەی رژێمی ئێران گردبونەوەیەک رێکخرا .
لە گردبونەوەکەدا کە بە بەشداری سەدان کەس لە کورد و دۆست و ئازادیخوازان لە نەتەوە جیاوازەکان ئەنجامدرا، پژاک و کۆدار و کۆمسیۆنی کەجەدەکەی باشور- بەریتانیا بەشداریان کرد و هاوکار بوون .
لە بەردەوامی چالاکیەکە دا چەند گەنجێکی ئازادیخواز دژی سیاسەتەکانی رژێمی ئێران، لەناو چالاکیەکەدا بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی قژی خۆیان تاشی .
بە دروشمی ژن ژیان ئازادی، رۆژئاوا رۆژهەلات کوردستان یەکە ، بژی بەرخۆدانی ژنان لە رۆژهەلات و ئێران کۆتای بە چالاکیەکە هات .
ف.ق