لە شتوتگارت چالاکی پابەندنەبوونی سڤیل ئەنجامدرا

لەن شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا، چالاکوانانی تەجەشە و تەکۆ – ژن، بە چالاکیەک، گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد.

چالاکوانانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆرشگێر، (تەجەشە) و تەکۆ ژن، لە وێستگەی شەمەندەفەری شتوتگارت کۆبوونەوە و لە چوارچێوەی هەنگاوی (بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، پێکەوە سەرهەڵدان)، بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکیان ئەنجامدا.

لە وێستگەکە پێشوازیەکی گەرم لە چالاکیەکە کرا و گەنجانیش رایانگەیاند، بەردەوامی بە چالاکیەکانیان دەدەن.

لە چالاکیەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد بەرزکرانەوە و بڵاوکراوە بڵاوکرانەوە.

چالاکی بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' کۆتایی هات.

ف.ق