لە ستۆکهۆلمی سوید فاشیزمی ئەردۆغان بە بلاجکتۆر ئیدانە کرا

ئینتەرناسیۆنالیستەکانی سوید بە بلاجکتۆرێک پەیوەندییەکانی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک لەگەڵ داعش و تێکۆشانی دژ بە فاشیزمیان نیشان دا و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بە بلاجکتۆر نوسی.

ئینتەرناسیۆنالیستەکانی سوید لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید لە ناوچەی وەرزشی و سەرگەرمی گرۆنا لوند، تیشکیان خستە سەر  تاوانە جەنگییەککانی دەوڵەتی تورک لە کوردستان. لە چالاکییەکەدا هێما بۆ هاوکاریی تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک لەگەڵ داعش دا کرا. هەروەها تێکۆشانی دژ بە فاشیزم بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پیشاندرا.

چالاکوانان بە هاشتاگی "ئێمە هەموو تاوانەکانی ئێوە دەبینین"، "فاشیزمی تورک تێکدەشکێنین" و "ژن، ژیان، ئازادی" لە میدیاکانی دیجیتاڵدا ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ڕژێمی فاشیستی ئەردۆغان هەڵمەتی کۆمەڵکوژکردنی کوردیان خێراتر و چڕتر کردووە و چەکی کیمیایی و هەموو جۆرە چەکی تر بەکاردەهێنن، ئۆپی سی دەبلیوە لە بەرامبەر ئەو تاوانانەدا بێدەنگە، چونکە ئەگەر ڕاستییەکان ئاشکرا ببن ئەوا تاوانەکانی تاوانباریش ڕوون دەبنەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی سوید بەرامبەر ئەو تاوانانە چاوی خۆی داخستووە، تەنانەت بۆ رازیکردنی دەوڵەتى تورک کوردان ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا دەکات، بۆ ڕازیکردنی دەوڵەتی تورک و بۆ ئەوەی لە رێگەى ئەو دەوڵەتەوە بکرێت بە ئەندامی ناتۆ، فرۆشتنی چەکی بە تورکیا خێراتر کردووە و بەوەش بووە بە هاوبەشی تاوانی جەنگ.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، بانگەواز بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانێکدا کرا، کە لە ٢١ی کانوونی دووەم لە ستۆکهۆڵم بەڕێوەدەچێت.

ژ.ت