بە دیمەن

لە ستۆکهۆڵم چالاکی "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد" ئەنجامدرا

بە پێشەنگایەتی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) و مەجلیسی ژنانی ئامارای ستۆکهۆڵم لە چوارچێوەی کەمپەینی "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد" چالاکیان ئەنجامدا.

چالاکی دژی لەسێدارەدان

بۆ شەرمەزارکردنی دوایین بڕیارەکانی لەسێدارەدان لەلایەن ئێرانەوە، لە ستۆکهۆڵم چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا وێنەی ئەو کەسانەی لەسێدارەدراون هەڵگیران. 

لە چالاکییەکەدا درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بمرێ خیانەت" و "خومەینی بکوژ و فاشیست" بەرزکرایەوە. لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوەکان خوێنرانەوە، زانیاری دەربارەی چالاکییەکە بە سویدییەکان درا و وەڵامی پرسیارەکانیان درایەوە.