لە تۆرۆنتۆ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا
لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی دانیشتنی ٣ ڕۆژە ئەنجامدرا.
لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی دانیشتنی ٣ ڕۆژە ئەنجامدرا.
لە تۆرۆنتۆ لەبەردەم بینای پەرلەمانی ئۆنتاریۆ بە داخوازی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، چالاکی دانیشتنی ٣ ڕۆژە ئەنجامدرا. چالاکییەکە سەرنجی زۆرێک لە بیرۆکرات و سەردانیکەرانی پەرلەمانی ڕاکێشا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوا سازش لە تەڤگەری ئازادی کوردستان دەکات. دەبینین دەوڵەتی فاشیستی تورک مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ وەک کەرەستەی هەڕەشە بەکاردەهێنێت. وەک گەلی کورد و هەڤاڵانی ڕێبەر ئاپۆ، ئەم ڕەوشە قبووڵ ناکەین و بەتوندی ڕەتی دەکەینەوە. قبووڵ ناکەین مافە ڕەواکانی ڕێبەرمان وەک کەرەستەی دانوستان بەکاربهێنرێن".
پاشان لەپێناو سەرنجڕاکێشان بۆ سەر گۆشەگیری، دۆسیەیەک دەربارەی گۆشەگیری ڕادەستی پەرلەمانتار تۆم ڕاکۆجڤیچ کرا.
جڤاکی کورد و دانیشتووانی تۆرۆنتۆ بەگەرمی بەدەم چالاکییەکەوە چوون.