لە وان لە دژی پۆلیسی تورک و ڕێکخراوەکانی حکومەت چالاکی ئەنجامدرا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی فەراشین لەدژی پۆلیسی تورک و ڕێکخراوە هاوکارەکانی حکومەت چەندین چالاکییان ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی فەراشین ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و وتی، " ئێمە تۆڵە لە هەموو لایەنگرانی فاشیزم دەکەینەوە. خۆپاراستن شتێکی زانستی و سەربەخۆیە، چاوەڕوانی هیچ ئەمرێک نییە."

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی  شەهیدانی فەراشین ئەوەیان خستوڕوو کە لە شاری وانی باکووری کوردستان لە نێوان ١٦-٢١ی شوبات زنجیرە چالاکییەکیان لەدژی پۆلیس و ڕێکخراوەکانی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە ومەهەپە ئەنجامداوە.

" ١٦ی شوبات: یەکەکانی ئێمە ئۆتۆمبیل و دوکانی سەرۆکی کۆمەڵەی دنیایا تورکانی گەورەی وان بە ناوی نازم ئۆزکان-یان سووتاند.

١٩ی شوبات: ئۆتۆمبیلی بەڕێوەبەرایەتی کارووباری دارستانەکانی وان سووتێنرا.

٢٠ی شوبات: لە کۆڵانی مووشلوولاری گەڕەکی یەنی وان  بینای کۆمپانی تورک تەلەکۆم سووتێندرا.

 

٢١ی شەبات : بە چەکی شەخسی  و بۆمی دەستی پۆلیسەکانی سەر ڕێگەی شەخیتکێکی گەڕەکی کارشیاکای وان  کرانە ئامانج، پۆلیسێک بریندار بوو.

٢١ی شوبات: لەسەر رێگەی مەدرەسەی سەمپاسێ-ی گەڕەکی کارشیاکای شاری وان بۆ ماوەیەک رێگە گیرا، ئاگر کرایەوە  و لەگەل دوژمن شەڕێکی کورت ڕوویدا.

٢١ی شەبات: لەسەر ڕێگەی دێمۆکراسی بۆستانیچیای وان بە بۆمبی دەنگ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس کرایە ئامانج.

ک-ش