لە وان پۆلیس هێرشی کردەسەر ڕێپێوانی ژنان: ١٨ کەس دەستبەسەرکران

پۆلیس هێرشی کردە سەر ڕێپێوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد کە بە درووشمی "ژن بۆ ئازادی ڕێپێوان دەکەن" لە وان ئەنجام درا، ١٨ کەس بە ئەشکەنجەوە دەستبەسەرکران.

بە سەدان ژن کە لە شەقامی هونەری کۆبوونەوە، کاتێک ویستیان بە دروشم ڕێپێوان بکەن ڕووبەڕووی هێرشی پۆلیس بوونەوە. پۆلیس هێرشی کردەسەر ڕێپێوانکاران و ١٨ کەس بە ئەشکەنجەدانەوە دەستەبەسەرکران.

ناوی ئەو کەسانەی دەستبەسەرکران: هەلین دەمیرتاش، زەینەب تاگتەکین، گولجان بەدرخانئۆغلۆ، سەلامەت ئینەدی، ئەڤین بابور، یەڵدز تونجەر، زاهید کوتلو، مەریەم ئۆرگول، مزگین کایا، زەینەب ساینەر، دەلیل ئاکسۆی، وەیسی شەن. حەکیم کارشین، محەمەد ئۆرهان، هەژار چەلیک، نێچیرڤان کایا، ئەرتوش کایا و نەجدەت سەدات.

چالاکوانان کە ڕوبەڕووی توندوتیژی پۆلیس بوونەوە بۆ پشکنین گەیەندراونەتە ناوەندی دورسون ئۆداباشی ناوەندی زانکۆی یوزونجو یلێی وان.

زانراوە ئیفادەی ئەو کەسانەی کە دەستبەسەرکراون ئێوارە وەردەگیرێت.