لە وەزیر تونچ پرسیار کرا: بارودۆخی عەبدوڵڵا ئۆجالان چۆنە؟
پەرلەمانتاری هەدەپ جەنگیز چیچەک سەرنجی خستە سەر بوومەلەرزەکەی گەملیک و سەبارەت بە بارودۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پرسیاری لە وەزیری داد یڵماز تونچ کرد.
پەرلەمانتاری هەدەپ جەنگیز چیچەک سەرنجی خستە سەر بوومەلەرزەکەی گەملیک و سەبارەت بە بارودۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پرسیاری لە وەزیری داد یڵماز تونچ کرد.
چەنگیز چیچەک، هاوسەرۆکی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) و پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (هەدەپ) لە ئەستەنبوڵ، دوای بومەلەرزەکەی گەملیک سەبارەت بە بارودۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان کە لە لقی (ف)ی ئاسایشی باڵای ئیمرالی لە ژێر گۆشەگیریدایە، بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر بارودۆخ و تەندروستی ڕێبەری گەلی کورد نوسراوێکی پێشکەش بە ئەنجومەن کرد.
نوسراوەکە پێشکەشکرا بە وەزیری داد یڵماز تونچ. لە نوسراوەکەدا وتراوە: "دەوترێت لە ئەگەری درووستبونی بوومەلەرزەکە لە مارمارادا، پلەکەی دەگاتە ٧.٠ بۆ ٧.٥ پلە. لە کاتێکدا کە بوومەلەرزەکەی ماڕماڕا لە ڕۆژەڤدایە، سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی باری نائاسایی و کارەساتەکان ڕایگەیاندووە کە لە ٤ی کانوونی یکەمدا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە لە دەریای مارمارایی گەملیکدا ڕوویداوە، لەبەر ئەوەی دوورگەی ئیمرالی لەسەر هێڵی بوومەلەرزەی نێوان مارمارا و گەملیکدایە و ئەو زیانانەی کە بەر زیندانەکە کەوتووە و بارودۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان بە هۆی گۆشەگیریەکان ٣٣ مانگە ئاشکرا نەکراوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارە نیگەرانی کۆمەڵگا لە بەرامبەر ئەم پرسەدا زیاتر بووە و ئەم نیگەرانییە بە ئاشکرا دەردەکەوێت.
بەشێک لەو پرسیارانەی کە لە نوسراوەکەدا کراوە بەم شێوەیەیە:
"ئایا ئێوە پلانتانداناوە کە لە دوای بومەلەرزەکان نیگەرانییەکانی بنەماڵەی زیندانیان و ملیۆنان کەس کەم بکەنەوە کە لە خەمی ژیان و سەلامەتی کەسوکارەکانیاندان"؟
* بۆ کۆتایی هێنان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کە لە ١٠٤ زیندان بەهۆی گۆشەگیریەکان دەست پێکراوە و پێمان وایە کە ئەو زیندانانە سەر بە وەزارەتەکەتانە و بە بەشداربوونی زیندانەکانی تر لەو چالاکییەدا، ئایا پلانتان هەیە بەرپرسیارێتی سیاسی و یاسایی خۆتان جێبەجێ بکەن؟
٭ بارودۆخی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان کە ماوەی ٣٣ مانگە هیچ زانیارییەکی لەسەر نییە ئایا نیگەرانیەکان لەسەر تەندروستی و سەلامەتی ئەو چۆنە؟
* دوای بوومەلەرزەکەی گەملیک هیچ خەسارێک لە زیندانی ئیمرالیدا هەبووە؟
* ئایا لە زیندانێکدا کە هیچ یاسایەک جێبەجێ ناکرێت و بە شێوەیەکی تایبەت دروستکراوە، دەتانەوێت کۆتایی بەو گۆشەگیرییە نامرۆڤانە بهێندرێت؟