لە ئامەد و ئەزمیر و ئیستەنبوڵ چالاکییەکانی "دیالۆگ لەگەڵ ژیانی ئازاد" بەڕێوەچوون

لە ئامەد و ئەزمیر و ئیستەنبوڵ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "دیالۆگ لەگەڵ ژیانی ئازاد" بە پێشەنگایەتی تەژەئا چالاکی ئەنجامدرا.

دیالۆگ لەگەڵ ژیانی ئازاد

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بە درووشمی "دیالۆگ لەگەڵ ژیانی ئازاد" لە چەند شارێک چالاکی ئەنجامدرا.

ئامەد

چالاکییەکە لە بینای دەبەپە لە ناوچەی ڕێزانی ئامەد بەڕێوەچوو، لە هۆڵەکەدا پانکارتی "دیالۆگی ژیانی ئازاد لەگەڵ ڕێبەرێتییدا" هەڵواسرا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، چالاکوانی تەژەئا ئارزو کامەران ڕایگەیاند ئەوان ٣ ی ئایاریان وەک "ڕۆژی ئازادی ڕێبەرێتی" ڕاگەیاندووە و بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانەکان خەبات دەکەن، تیشکی خستەسەر سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەت دژی ژنان گەنجان، تیشکی خستەسەر دیدگای ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی و ڕێکخستنی کۆمەڵگە، گوتی: "بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتی لە گۆڕەپانەکان دەبین، بەم درووشمە لە گۆڕەپانەکان دەبین، ئازادی ڕێبەرێتی ئازادی ژن و کۆمەڵگەیە. جیهان ڕێبەرێتی قبووڵ دەکات، بەڵام دەوڵەت ڕێبەرێتی قبووڵ ناکات".

ئیستەنبوڵ

لە ئیستەنبوڵ لە چوارچێوەی "خوێندنەوەی ئازادیی جیهانی" چەند بەشێک لە کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ خوێنرایەوە. چالاکییەکە بە درووشمی "سووربوون لەسەر سۆسیالیزم، سووربوونە لەسەر مرۆڤبوون" لە بینای ناوەندی کەلتووری میزۆپۆتامیا لە بیۆغلو بەڕێوەچوو.

چالاکوانی تەژەئا مزگین دوروک، گوتی: "کاتێک قەیرانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لەناوبردنی کۆمەڵگە و سرووشت و کێشەکانی ژنانی قووڵتر کرد، پارادایمی دیموکراتیکی بەڕێز ئۆجالان دەربارەی ژنان، ئەو پارادایمی ئازادییەی پێشکەشی کۆمەڵگەی کرد، نەوەک بۆ ژنانی کورد، بۆ گەلی کورد و تەواوی گەلان بووە ئەڵتەرناتیڤێکی مەزن".

چالاکییەکە بە گفتوگۆ بەردەوام بوو.

ئەزمیر

لە ئەزمیر بە پێشەنگایەتی تەژەئا لە بینای دەم پارتی چالاکی ئەنجامدرا. تێیدا سینڤزیۆنێک دەربارەی تێکۆشانی ئازادی ژنان لەسەر  بنەمای پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ پیشاندرا و شیعر خوێنرایەوە.