لە ئەسینا چالاکی لەدژی گۆشەگیری ئەنجامدرا
لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە ئەسینای پایتەختی یونان، بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رێگری لە بەرخۆدانمان بکەن' چالاکی ئەنجامدرا.
لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە ئەسینای پایتەختی یونان، بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رێگری لە بەرخۆدانمان بکەن' چالاکی ئەنجامدرا.
تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێر (تەجەشە) و پشتگیری بۆ ڕۆژئاوا، لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە ئەسینای پایتەختی یونان، بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رێگری لە بەرخۆدانمان بکەن' چالاکیان ئەنجامدا.
چالاکوانان پانکارتی 'ئێوە ناتوانن رێگری لە بەرخۆدانمان بکەن'یان بەرز کردەوە و رایانگەیاند، هیچ کاتێک گۆشەگیری قبوڵ ناکەن.
چالاکوانان داوایان کرد ڕێبەر ئۆجالان بە زوترین کات ئازاد بکرێت و ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەو گەنجانەی لەبەردەم باڵەخانەی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی دەستگیر کرابوون، بە زوترین کات ئازاد بکرێن.
هەروەها، دروشم بۆ پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی هێزەکانی گەریلا و پەکەکە وترانەوە.
ف.ق