لە یۆتێبۆری ٤ی نیسان و ساڵیادی دامەزراندنی پژاک پیرۆزکرا
لە یۆتێبۆری بە ڕێوڕەسمێکی جەماوەری ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ و ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پیرۆز کرا.
لە یۆتێبۆری بە ڕێوڕەسمێکی جەماوەری ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ و ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پیرۆز کرا.
ڕێوڕەسمەکە بە سروودی ئەوەی رەقیب بۆ رێزلێنان لە سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و مرۆڤایەتی دەستی پێ کرد. دواتر لە لایەن کۆمیتەی پژاک لە یۆتێبۆری بە گەرمی بەخێرهاتنی سەرجەم بەشداربووانانی کرا،هەروەها پیرۆزبای ۴ی نیسان رۆژبوونی رێبەری ئاپۆ و دامەزڕاندنی پژاک دەستپێک لە رێبەری ئاپۆ، دواتر لە سەرجەم گەریلاکانی کوردستان، کادر وخەباتکار و هۆگرانی فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ، سەرجەم ماڵباتی شەهیدان و زیندانیان سیاسی، هەروەها کەسانی ئامادە لە رێورەسمی پێشکەش کرا.
لەبەشی سیاسی ڕێوڕەسمەکە هەڤاڵ ئەهوەن چیاکۆ، لێدوانی سیاسی مەجلیسی پژاک پێشکەش کرد. هەڤاڵ ئەهوەن چیاکۆ لێدوانەکەی بە پیرۆزبایی کردنی ٤ نیسان دهستپێکرد. دواتر تیشکی خستە سەر کەسایەتی رێبەر ئاپۆ و باسی ئەوەیی کرد، ئەگەر دەمانهەوێت لە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین دەبیت چاو لە بارودۆخی کوردستان پێش لە دەستپێکردنی تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ و دوایی تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ بکەین بۆ ئەوەی جیاوازیەکان و پێشکەوتنەکان چی بوون. رێبەر ئاپۆ بە هەڵگرتنی درۆشمی کوردستان داگیرکەر کراوە سنووری تێکۆشانی خۆی گەیاندە چواربەشی کوردستان، هەر بۆیە پێش لە هەژدە ساڵ پژاک لەسەر پارادایمی کۆمەڵگای ئازاد و دیموکراتیک لەسەر بنەمای ئازادی ژن دامەزرا، پژاکیش لەبەردەوامی ئەو رێبازەدا تێکۆشانی خۆی بلاوکردنەوە بەسەر هەموو پانتای ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
هەڤاڵان ئەهوەن چیاکۆ لە بەردەوامی قسەکانیدا ڕوو لە ڕایی گشتی و لایە سیاسیەکانی ئامادە لە ڕێوڕەسمەکە گرینگی درووستکردنی یەکیەتی نەتەوەیی خستە بەر باس و وەکوو پێویستیەکی حاشا هەڵنەگرە دەست نیشانی کرد. هەر لە بەردەوامی ئەم باسەدا، ئاماژەی بە ئەوەدا کە کۆمەلگای کورد زۆر لە لایەن سیاسیەکانی یەکگرتوو تر هەڵسوکەوت دەکەن، یەکیەتی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی لە لایەن کۆمەڵگا دروست کراوە ئەوەی کە ئێستا زۆر گرینگە یەکیەتی سیاسی ئەحزابی کوردە کە دەبێت لەم قۆناخە هەستیارە پێک بێت.
هەڤاڵ ئەهوەن چیاکۆ، لە بەشێک تر لە قسەکانیدا باسی بارۆدوخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی کرد، باسی لەوە کرد تەنها چارەسەری مایەندە کە بتوانێت گەلانی ئێران بەتایبەت گەلی کورد لەم قۆناخە ڕزگار بکات خۆ رێکخستن کردن لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگا و بەشداری هەموو چینەکانی کۆمەڵگا بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ کۆماری داگیرکەر و فاشیستی ئیسلامی ئێرانە. هاوکات دوایی کۆماری ئیسلامی پێکهێنانی خۆسەری دیموکرات لە چوارچێ کۆنفێدرالیسمی دیمۆکراتیک لەسەر بنەمای کۆمەڵگای ئازد و دیمۆکراتیک و ئازدی ژن گۆنجاوترین ئالترناتیڤە لە ئێستادا کە دەتوانێت چارەسەری بەدوایی خۆیدا بهێنێ و ماڤی گەلانی ئێران دەسبەسەر بکات.
لەم ڕێوڕەسمەدا کۆمەلێک لایەنی سیاسی سوئیدی و کوردستانی بەشداریان کرد. یسپر بەریلوند نوێنەری پارتی چەپی سوئید لە لێدوانی خۆیدا تێکۆشانی ئازادیخوازانەی کوردی بەرز نرخاند و پشتیوانی پارتی چەپی بۆ پرسی کورد دەربڕی، هەروەها هاوسەرۆکی مەجلیسی گەل لە یۆتێبۆری، تەڤگەری ئازادی کوردستان پەیامی خۆیانی پێشکەشی ئامادەبووان کرد. لەم بەردەوامی ئەم بەشەدا کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی، حیزبی کومۆنیستی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، حیزبی شیوعی کوردستان برۆسکەی پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی رۆژبوونی رێبەر ئاپۆ و ساڵڕۆژی دامەزرانی پژاک کرد.
لە بەردەوامی ڕێوڕەسمەکەدا بەشی هونەری دەستی پێ کرد و لەم بەشەدا چەندین هونەرمەندی سوئیدی و کوردستانی بۆ رازاندنەوەی شەوەکە بەشداریان کرد. هونەرمەندان مامۆستا نەجمەدین غوڵامی، ئاوات پێنجوێنی، فەریبۆرز کەرەمی و هونەرمەندی سوئیدی یوناتان پنتو یەک بەدوایی یەک بەرهەمەکانی خۆیان پێشکەشی بەشداربووانان کرد و شەوەکە تا درەنگانی شەو بە دەربڕینی شایی خۆشی بەردەوام بوو. لە کۆتاییدا دیسانەوە کۆمیتەی پژاک سەرەڕای پیرۆزبایی کردنی ۴ی نیسان سپاس و پێزانین هەموو لایەک کرد بۆ بەشدار بوونیان لەم ڕێوڕەسمە کرد.
ف.ق