لە زانکۆی ڤایهینگن چالاکی نافەرمانی شارستانی
گەنجانی کورد لە زانکۆی ڤایهینگن چوونە هۆڵی وانە وتنەوەوە و لەبارەی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە کوردستان قسەیان بۆ خوێندکاران کرد.
گەنجانی کورد لە زانکۆی ڤایهینگن چوونە هۆڵی وانە وتنەوەوە و لەبارەی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە کوردستان قسەیان بۆ خوێندکاران کرد.
گەنجانی کوردبۆ ئەوەی سەرنج رابکێشن بۆ سەر تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک لە کوردستان، لە زانکۆ ڤایهینگن لە شتوتگارت چالاکی نافەرمانی شاریستانیان ئەنجامدا.
گەنجان لە کاتی وانەدا چوونەناو هۆڵی وانە وتنەوە، پلاکاردی "هێرشە کیمیاییەکان لە سەر گەلی کورد رابگرن"یان هەڵدا، راگەیەندراویان دا و بڵاوکراوەیان بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرد.
گەنجان لە راگەیەندراوەکەیاندا باسیان لەوەکرد، "دەوڵەتی تورک لە باکوری عێراق، لە باشوری کوردستان هەموو رۆژێک گازی کیمیایی لەبەرامبەر گەریلاکانی کورد بەکاردەهێنێت، لە رۆژئاوا و شەنگال هەموو رۆژێک شوێنی مەدەنییەکان بۆردومان دەکات. ئەو گەنجانەی بۆ ئازادی ژن، دیموکراسی و ئیکۆلۆژی خەبات دەکەن لە تەمەنی ئێمەدان، بە شێوەیەکی بێبەزەییانە دەکوژرێن رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییش بۆ چاودێری چەکی کیمیایی و لەناوبردنی ئەو چەکانە بەرپرسیارە". گەنجانلە درێژەدا رایانگەیاند، "لە دژی هاوکاریلەو تاوانەی دەوڵەت، دەبێت ئێمە پشتیوانی خۆمان نیشاند بدەین. ژن، گەنج، خوێندکار دەبێت شان بدەنە بەر بەرپرسیارێتی".
گەنجان چالاکییەکەیان بە وتنەوەی درۆشم کۆتاییپێهێنا.
هـ . ب