لە زیندانی کورکچولاری ئەدەنە بە رووتی زیندانیان دەپشکێنرێن

لە زیندانی پیتی تی کورکوچولاری ئەدەنە، زیندانیەک بە خانەوادەکەی وت کە لە زیندانەکە بە رووتی زیندانیان دەپشکێنرێن.

بارش ئایدن کە زیندانیەکی سیاسیە رایگەیاند، سێ رۆژ لەمەوبەر لە زیندای پیتی ئێفی کورکچولەر بۆ زیندانی پیتی تی گواستراوەتەوە و وتی، " کاتێک کە چوومە نێو زیندانەکە بە رووتی پشکێنرام."

ئایدن باسی ئەوەی کرد کە لە زیندانەکاندا کێشەی ئاو هەیە و زۆر زۆر رێگە بە دوو کتێب دەدرێت کە وەریگرین و فشاری دەرونیی زۆر زیادی کردووە.

ف.ق