بە دیمەن

لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ دژی گۆشەگیری چالاکی دانیشتن دەستی پێ کرد

بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی وی، لە شاری ژنێڤی سویسرا چالاکی دانیشتنی ٢ ڕۆژه دەستی پێ کرد.

لە شاری ژنێڤی سویسرا دژی گۆشەگیری چالاکی دانیشتنی ٢ ڕۆژە دەستی پێ کرد. ئامانجی چالاکییەکە ئەوەیە، بەرپرسیارێتییەکانی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بەتایبەت کۆمیتەی ڕێگرتن لە ئەشکەنجە (سی پی تی) و کۆنسەی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان بیر بخەنەوە.

لە چالاکییەکەدا لەسەر ناوی کوردستانیان ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە.

هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ژنێڤ، ئیبراهیم یوکسەل تیشکی خستەسەر گۆشەگیریی ئیمراڵی و گوتی: "سیاسەتی گۆشەگیری دژی ڕێبەرێتیمان، لە ٤١ مانگی دواییدا، گۆڕاوە بۆ ئەشکەنجە".

یوکسەل ڕایگەیاند گەلی کورد و دۆستەکانیان سیاسەتی گۆشەگیری قبووڵ ناکەن، ڕایگەیاند وەک کوردانی ئەوروپا دژی بێدەنگی سی پی تی و کۆنسەی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دەیان شاری ئەوروپا چالاکی دانیشتنی ٣ ڕۆژەیان دەست پێ کردووە.

یوکسەل جەختی کردەوە، ڕۆژی دووشەممە چەند دۆسیەیەکیان دەربارەی گۆشەگیری و هێرشە داگیرکارییەکانی سەر باشووری کوردستان ڕادەستی پەرلەمانی سویسرا لە بێرن کردووە، گوتی: "وەک کوردانی سویسرا، بۆ بیرخستنەوەی بەرپرسیارێتییەکانی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان، لە ڕۆژی دووەمدا لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکی دانیشتنمان دەست پێ کرد".

ڕۆژی چوارشەممە پاش گردبوونەوەیەک لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سویسرا، دۆسیە ڕادەستی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت. یوکسەل بانگەوازی لە کوردستانیان و دۆستەکانیان کرد سبەی لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان کۆببنەوە.