لەبەردەم زیندانی باکرۆکۆ گۆشەگیری شەرمەزار کرا

خزمی زیندانیان و کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی مەڕمەڕە (مە توای-دەر) لەبەردەم زیندانی باکرکۆ گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد.

چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لەبەردەم زیندانی ژنانی باکرکۆ ئەنجامدرا.

نوێنەری زۆرێک لە پارت و ڕێکخراوەکان بەشداربوون.

هاوسەرۆکی مە توای-دەر سۆنمەز دەمیر ڕایگەیاند وەک هەر هەفتەیەک دژی گۆشەگیری چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن، گوتی: "تا کۆتایی هێنان بە پێشێلکاری مافەکان، ئەم چالاکییەمان بەردەوام دەبێت".

پاشان چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا و درووشمەکانی "زیندانیانی سیاسی شکۆی ئێمەن" و "فشار ئێمە ناوەستێنێت" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "گۆشەگیری تاوانی دژی مرۆڤایەتییە" بەرزکرایەوە.