لەدوای کۆنگرەی پارتی چەپی سەوز، ٤ کەس دەستبەسەر کران
داواکاری گشتی کۆماری ئەنقەرە، ڕایگەیاند، پاش کۆنگرەی پارتی چەپی سەوز، ٤ کەس دەستبەسەر کراون.
داواکاری گشتی کۆماری ئەنقەرە، ڕایگەیاند، پاش کۆنگرەی پارتی چەپی سەوز، ٤ کەس دەستبەسەر کراون.
پارتی چەپی سەوز لە هۆڵی وەرزشی ئەتاتورک لە ئەنقەرە بە درووشمی "لەپێناو ئازادی"، چوارەمین کۆنگرەی مەزنی ئاسایی بەست. لە کۆنگرەکەدا، ناوی پارتەکە گۆڕا بۆ پارتی یەکسانی دیموکراسی گەلان (هەدەپ). داواکاری گشتی کۆماری ئەنقەرە ڕایگەیاند، پاش کۆنگرەکە ٤ کەس دەستبەسەر کراون. هێشتا ناوی ٤ کەسەکە و شوێنی دەستبەسەرکردنیان ئاشکرا نەبووە.