' لەدژی هێرشەکانی سەر هەدەپە یەکبگرین'
ئەمەپە، ئەهەپە، ماڵەکانی گەل، سەمەفە، تیپ، تۆپ، رایانگەیاند کە پێویستە لەدژی پیلانگێڕی سیاسی زیاتر یەکگرتوو بن و پشتگیری لە هەدەپە بکرێت.
ئەمەپە، ئەهەپە، ماڵەکانی گەل، سەمەفە، تیپ، تۆپ، رایانگەیاند کە پێویستە لەدژی پیلانگێڕی سیاسی زیاتر یەکگرتوو بن و پشتگیری لە هەدەپە بکرێت.
ئەمەپە، ئەهەپە، ماڵەکانی گەل، سەمەفە، تیپ، تۆپ کە پارت و ڕێکخراوی سیاسی باکوری کوردستان و تورکیان راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و هێرشی سەر پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) یان شەرمەزار کرد و وتیان، " سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە فەرمانی داواکاری کۆماری ئەنقەرە لەدژی ئەندام و بەڕێوەبرانەی هەدەپە و هاوسەرۆکی شارەوانیەکان دەست بە ئۆپەڕاسیۆنی سیاسی کراوە."
'پێویستە سنورێک بۆ هێرشەکان دابنرێت'
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " هێرشی دادپەوەری لەدژی هەدەپە و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن بە دەستی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئامرازێکی توندوتیژی گۆڕاوە و یەکەمجار نییە و دوایین جاریش نابێت. هەر کە دەسەڵات زیاتر لاواز دەبێت، زیاتر هێرش دەکاتە سەر ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی و سیاسەتی دیموکراتی. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە هەوڵ دەدات زەمینەی تێکۆشانی دیموکراتی لەناو ببات کە گەلی کورد و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان تێیدا سیاسەت دەکەن.
ئامانجی هاوبەشی ئەم ئۆپەڕاسیۆنانە کە لە کات و شوێنی جیاواز ئەنجام دەدرێت بۆ لەناوبردنی سیاسەتی دیموکراتی و لەناوبردنی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانە کە لەدژی رژێمی تاکڕەو و زاڵم لە تورکیا تێدەکۆشن و هەوڵ بۆ بنیاتنانی ژیانی ئازاد، یەکسان و هاوبەشی گەلانی تورکیا دەدەن.
ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی کە لەلایەن ئەو کەسانە ئەنجام دەرێت کە ترسیان لە سیاسەتی دیموکراسی هەیە، هەرچەندە پووچەڵ و بەتاڵن، بەڵام مەترسی خۆشی هەیە. ئێمە کە سورین لەسەر تێکۆشانی ئازادی، یەکسانی و ئاشتی، لەدژی هەر جۆرە پیلانگێڕیەک دەوەستینەوە.
لە کاتێکدا کە دەیانەوێت بە ئۆپەراسیۆنە سیاسیی و نایاساییەکان، تێکۆشانی دیموکراسی لەناوببەن، وەک هێزەکانی دیموکراسی ئێمە بۆ پووچەڵکردنەوەی هێرشەکان پێویستە یەکبگرین و تێکۆشانمان بەهێزتر بکەین.
بانگەوازی بۆ گەل
ئێمە وەک هێزەکانی دیموکراسی باجی زۆرمان داوە، ناترسین، هەنگاو بەرەوە دواوە نانێین. ڕێپێوانی دیموکراسیمان بۆ دوارۆژی دیموکراتی، یەکسانی و ئازادی گەلانی تورک بەردەوامی پێدەدەین. هێرشەکانی دژی هەدەپە لەدژی هەموو ئۆپۆزسیۆن، هێزە دیموکراتخوازەکان و هیوای ژیان و تێکۆشانی هاوبەش و برایەتی گەلانی تورکیایە. لەم چوارچێوەیەدا بانگەوازیمان بۆ گەلەکەمان و رای گشتی دیموکراتی ئەوەیە کە خاوەنداری و پشتگیری لە هەدەپە بکەن."
ف.ق