له په‌رله‌مانی باسكدا كۆبوونه‌وه‌ی كورد ‘ به‌ڕێوه‌چوو
له په‌رله‌مانی هه‌رێمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باسكی ئیسپانیا په‌یوه‌ست به دۆخی كورد كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز كرا.
له په‌رله‌مانی هه‌رێمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باسكی ئیسپانیا په‌یوه‌ست به دۆخی كورد كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز كرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی باسك ساز كرا ئه‌یوب دۆرو نوێنه‌رایه‌تی كوردی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه نوێنه‌رانی پارته‌كانی باسك ئاماده‌بوون، دۆخی گشتیی كوردان گفتوگۆی له باره‌وه كرا.
له باره‌ی دۆخی رۆژئاوا و دیداره‌كانی پێشووی نێوان ده‌وڵه‌تی تورك و په‌كه‌كه‌وه تێڕوانینه‌كان خرانه‌ڕوو.
نوێنه‌ری كورد ئه‌یوب دۆرو باسی له‌وه‌كرد، كه له دیداره‌كه‌دا باس له دۆخی زیندانیانی سیاسی و ده‌رهێنانی په‌كه‌كه له لیستی "رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان"ی یه‌كێتی ئه‌وروپاش كراوه.
پارته‌كانی وه‌ك بیلدو، ئیزكوێردا و پۆدیمۆس روانی خۆیان له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه پێویسته په‌كه‌كه له لیسته‌كه ده‌ربهێنرێت خسته‌ڕوو.
به‌وته‌ی دۆرو ئه‌وان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه‌ته‌وه، كه ده‌بێت لایه‌نه‌كانی تر به گشتیی بۆ دیاریكردنی مافی چاره‌سنوری گه‌لی كورد و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسی كورد رێگه چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه.
دۆرو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌مه جاری سێهه‌مه له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی باسك دیداری له‌و جۆره ساز ده‌كرێت و رایگه‌یاند، كه په‌رله‌مانتارانی باسك به‌مه‌به‌ستی به فه‌رمی ناسینی رۆژئاوا پڕۆژه‌یه‌كیان پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كردووه. دۆرو وتی، كه بۆ ئه‌و پڕۆژه پێشنیازه داوای پشتگیریان له هه‌موو پارته‌كان كردووه.
هـ . ب