له‌ تۆلۆس یادی شه‌هید ئارارات سه‌رحه‌د كرایه‌وه‌

بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئارارات سه‌رحه‌د كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٦ له‌ زاپ شه‌هید ببوو، له‌ تۆلۆس چالاكیه‌كی یادكردنه‌وه‌ سازكرا.

له‌ شاری تۆلۆسی فه‌ره‌نسا بۆ ئارارات سه‌رحه‌د (یه‌ملیخان له‌ڤه‌نت) كه‌ ٥ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦ له‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا له‌ زاپ شه‌هیدببوو، به‌ چالاكیه‌ك به‌ بیرهێنرایه‌وه.

له‌ یادكردنه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌ ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیكی كورد ئه‌نجامدرا، مامی ئارارات سه‌رحه‌د و نوێنه‌ری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان قسه‌یان كرد.

دواتریش مه‌ولود خوێنرایه‌وه‌ و خواردنی به‌ربانگ دابه‌شكرا.

هـ . ب