له یۆنان رێپێوانی دوو رۆژه له دژی پیلانگێڕی
له یۆنان له دژی پیلانگێڕی رێپێوانێكی درێژمه‌ودای دوو رۆژه ده‌ستیپێكرد. له رێپێوانهكهدا ئه‌و په‌یامه راگه‌یه‌نرا: "تا دوا دڵۆپی خوێنمان له‌گه‌ڵ رێبهرایهتیمانداین".
له یۆنان له دژی پیلانگێڕی رێپێوانێكی درێژمه‌ودای دوو رۆژه ده‌ستیپێكرد. له رێپێوانهكهدا ئه‌و په‌یامه راگه‌یه‌نرا: "تا دوا دڵۆپی خوێنمان له‌گه‌ڵ رێبهرایهتیمانداین".
له یۆنان رێپێوانی دوو رۆژه له دژی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ١٥ی شوبات له شاری ماراتۆن ده‌ستیپێكرد.
هاوسه‌رۆكی ناوه‌ندی كولتوری (كۆن-مهد) ئه‌ركان ئه‌كینجی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی یۆنان ده‌ربڕی كه به قه‌ده‌غه‌كردنی دامه‌زراوه و ره‌نگه كوردیه‌كان سیستمی گۆشه‌گیری ئیمراڵی له وڵاته‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات.
رێپێوانه‌كه به پێشه‌نگایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ و تێكۆ-ژن به دروشمی "له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆدا ئازادی، ئازادی سه‌رده‌كه‌وێت"، ئه‌نجامده‌درێت و ٢ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. به سه‌دان كوردستانی و گه‌نج له ناوه‌ڕاستی شاری ماراتۆن كۆبوونه‌وه. رێپێوانه‌كه له ناوه‌نده هه‌ره قه‌ره‌باڵغه‌كانی شاره‌كه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوو.
'تا دوا دڵۆپی خوێنمان له‌گه‌ڵ رێبهرایهتیمانداین'
له چالاكیه‌كه‌دا ئه‌ركان ئه‌كینجی، ئێلێنی ڤاسیلیپۆلۆ و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی دامه‌زراوه‌ی ئانجلۆس گۆگۆگلو قسه‌یان كرد.
ئه‌ركان ئه‌كینجی وتی، "پلانه‌كه‌یان ئه‌وه‌بوو كه له رێگه‌ی به دیلگرتنی رێبه‌رایه‌تی رێگه له كوردان بگرن و بێكاریگه‌ری بكه‌ن. به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وتن. ئێستا له زۆر وڵاتی ئه‌وروپا چالاكی رێپێوانی درێژمه‌ودا به‌ڕێوه‌ده‌چن. ئێمه‌ش ئه‌مجار بۆ جارێكی تر هاوار ده‌كه‌ین: تا دوا دڵۆپی خوێنمان ئێمه له‌گه‌ڵ رێبهرایهتیمانداین".
ئێلێنی ڤاسیلۆپۆلۆ به بیری هێنایه‌وه كه كاتێك عه‌بدوڵا ئۆجالان هاته یۆنان ئه‌و ته‌مه‌نی منداڵ بوو هه‌ر ئه‌و كاته ئه‌وی بینی و وتی، "ئه‌و بووه به هیوای گه‌لان".
رۆژی یه‌كه‌می رێپێوانه‌كه به دروشمی "بێ سه‌رۆك ژیان نابێت"، "بژی سه‌رۆك ئاپۆ" به‌رده‌وامه.
هـ . ب