ماڵباتی ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتن سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد

ماڵبات و پارێزەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی چاوپێکەوتنی لەگەڵدا ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی گرتوخانەی ئیمڕالیان کرد.

محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەری گەلی کورد و مەزلۆم دینچی پارێزەری، بۆ ئەوەی رۆژی دووشەممە لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالاندا چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی گرتوخانەی ئیمڕالیان کرد.

هەروەها خانەوادەی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاشیش لە رێگەی پارێزەرانیانەوە داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن و کەسوکاریان ببینن.

ف.ق