بە دیمەن

ڕۆمانی گرافیکی ئازادی سەردەکەوێت، بڵاوکرایەوە

ڕۆمانی " گرافیکی ئازادی سەردەکەوێ" لە لایەن ئەکادیمیای زانستی کۆمەڵایەتی عەبدوڵا ئۆجالان بەزمانی فارسی وەرگێڕان و بڵاوکرایەوە.

ڕۆمانی گرافیکی ژیاننامەی ڕێبەر ئاپۆ

لە ٢٧ـەمین ساڵوەگەڕێ پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر ئاپۆ، ڕۆمانی فارسی " گرافیکی ئازادی سەردەکەوێت" بڵاوکرایەوە.

ئەم ڕۆمانە گرافیکییە، بە شێوازێک هەوڵ دەدات ژیاننامەی ڕێبەر ئاپۆ لە منداڵییەوە تا ئێستا بگەیەنێتە خوێنەران. نووسەری ئینگلیزی سانت میشێل ویلسۆن دوو ساڵ لەمەوبەر دەستی بە نووسینی ئەم ڕۆمانە کردووە و کاکو گرافیکی کورد بە دیمەنی کردووە.

ڕۆمانی گرافیکی، ژیانی ڕێبەر ئاپۆ؛ لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی بە باشی پیشان دەدات.

وەرگێڕان و دەستکاریکردنی ئەم بەرهەمە ناوازەیە بۆ زمانی فارسی، بەرهەمی ئەکادیمیای عەبدوڵا ئۆجالان لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان ئەنجام داراوە، کە بەرهەمەکانی ڕێبەر ئاپۆ کۆدەکاتەوە و چاپی دەکات. کتێبەکە هەوڵ دەدات ئەو تیۆرییە بنەڕەتییانە ڕوون بکاتەوە کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان؛ بۆ تێکۆشانی ئەمڕۆمان دەیانناسێنێ. ڕۆمانەکە ئایدۆلۆژی ئازادی ژن و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لە خۆدەگرێت. ئەم ژیاننامەیە هەوڵ دەدات بنەما بنەڕەتییەکانی پڕۆژەی سۆسیال دیموکراتیکی ڕادیکاڵ کە لە ڕۆژاوا دامەزراوە، وەکوو خۆی بناسێنێ.

بۆ داگرتنی ڕۆمانی گرافیکی ئازادی سەردەکەوێ، لێرە کلیک بکە.

هەروەها ئەوانەی ئارەزوومەندن زیاتر لەسەر ئەم ڕۆمانە بزانن دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی پەژاک بە ناونیشانی WWW.PJAK.EU و کەناڵی تێلێگرامی OCALANKETAB بکەن.