ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٤٨ له له ده‌ستگیركراوان درێژكرایه‌وه
٤٨ كه‌س كه به بانگه‌شه‌ی ‘لێپرسینه‌وه‌ی كۆبانێ‘ ده‌ستگیركرابوون، بۆ چوار رۆژ تر له ژێر چاودێریدا ده‌بن.
٤٨ كه‌س كه به بانگه‌شه‌ی ‘لێپرسینه‌وه‌ی كۆبانێ‘ ده‌ستگیركرابوون، بۆ چوار رۆژ تر له ژێر چاودێریدا ده‌بن.
له‌چوارچێوه‌ی ‘لێپرسینه‌وه‌ی كۆبانێ‘ كه داواكاری گشتیی كۆماری له ئه‌نقه‌ره ده‌ستیپێكردبوو له ١٢ی نیساندا له ئامه‌د، وان، ئه‌ده‌نه، ئیسته‌نبوڵ و رحا به گشتیی له ١٣ شار بڕیاری ده‌ستگیركردنی ٩١ كه‌س ده‌رچووبوو و له‌و ٩١ كه‌سه ٤٨ كه‌سیان ده‌ستگیركرابوون.
ئه‌و ٤٨ كه‌سه‌ی ده‌ستگیركرابوون، ٤ رۆژه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره‌دان. سه‌رله‌به‌یانی داواكرا ئه‌و كه‌سانه ده‌ستیان له پشته‌وه كه‌له‌پچه بكرێت و به‌و جۆره ره‌وانه‌ی دادگا بكرێن. دوای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ئه‌و كه‌سانه بڕیاردرا ده‌ستیان به شێوه‌ی ئاسایی كه‌له‌پچه بكرێت ئه‌و كه‌سانه ره‌وانه‌ی دادگا كران. دادوه‌ری داوای كرد مانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه به ده‌ستبه‌سه‌ری درێژبكرێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی سزادانی سولح بڕیاریدا ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون چوار رۆژی تریش له ژێر چاو‌دێر و به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی بمێننه‌وه. دوای بڕیاره‌كه ئه‌و ٤٨ ده‌ستگیركراوه برانه‌وه بۆ ئاسایش.
ئه‌م كه‌سانه ده‌ستگیركرابوون:
"زه‌كی چه‌لیك، محه‌مه‌د ئاكن، حافیزه ئیپه‌ك، گولوم بایرام، محه‌مه‌د كۆیونجو، بورهانه‌دین به‌دوش، مه‌تین كڵاڤوز، فازیل تورك، سه‌لامی تورهان، حه‌سه‌ن ئوغور چات، ئولفیه ئۆزخان، عوسمان كایا، نه‌واف ئۆك حوسێن داش، فه‌جری ته‌یفور، سه‌ڤیم سۆیلو، محه‌مه‌د مسته‌فا بیلگیچ، شه‌فیق ئۆزبه‌ی، نه‌جمه‌دین ئاسڵان، محه‌مه‌د ساریح زومورود، ئه‌بویخان ئۆجاڵ، ئه‌رداڵ ئاڤجی، فه‌سیح یاڵچن، خالیس بله‌ن، ئاتالای بایراك، حاكم گونه‌ش، سوبحی گونه‌ش، ئومید گونه‌ش، نیزامه‌دین ئۆنار، مسته‌فا ده‌میر، نیهاد ساڵمش، نیهاد گه‌زیجی، موراد كاچار، خه‌لیل ئاسلانلی، حوسێن ڤوراڵ، به‌رات ئانڵی، عه‌بدوڵا بۆزكۆیونلو، كه‌مال ئونڤه‌ر، سه‌یدوش دانش، گوڵشه‌ن دوران، زانا دۆنه‌ر، سه‌لجوق تازگه‌ر، راسم چه‌لیك، ئایشه كاچار، موراد ده‌میركران، ئیلیاس ته‌كین".
هـ . ب