مەجلیسی ژنانی دەبەپە: خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد هەردەم دەبنە دەنگی ڕاستی

مەجلیسی ژنانی دەبەپە هێرشی سەر خەباتکارانی چاپەمەنی ئازادی شەرمەزار کرد و گوتی: "خەباتکارانی نەریتی چاپەمەنی ئازاد، لەسەر ڕێگەی ڕاستی پێنووسی هەڤاڵەکانیان هەڵدەگرنەوە و هەردەم دەبنە دەنگی ڕاستی".

مەجلیسی ژنانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) دەربارەی شەهیدبوونی ڕۆژنامەوانانی ژن گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بەهۆی هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورک، ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا شەهید کردنی ڕۆژنامەوانانی ژنی کورد بەتوندی شەرمەزار دەکات و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت.  

هەروەها ئاماژە دەکات بۆ هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک لەپێناو فراوانکردنی داگیرکاری لە باشووری کوردستان و بەدیهێنانی خەونی عوسمانی نوێ، ڕەخنە لە هاوکاری و ڕێخۆشکەرییەکانی پەدەکە دەگرێت و دەڵێت: "گەلی کوردستان هەرگیز ئەمە قبووڵ ناکات. پێویستە دەستبەجێ پەدەکە دەست لە هاوبەشی تاوانی ڕووڕەشانە هەڵبگرێت. بەم هێرشانە بە ڕوواڵەت هەوڵدەدەن چاپەمەنی ئازاد کپ بکەن و تاوانی شەڕ لە کوردستان بشارنەوە تاوەکو نەگاتە گوێی ڕای گشتی جیهان. بەڵام دەبێت بزانرێت خەباتکارانی نەریتی چاپەمەنی ئازاد، لەسەر ڕێگەی ڕاستی پێنووسی هەڤاڵەکانیان هەڵدەگرنەوە و هەردەم دەبنە دەنگی ڕاستی. سەری گەلی کوردستان ساغ بێت!".