مەسعود بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازییەکی ڕێبەر ئاپۆ دەربڕی
سەرۆکی پەدەکە مەسعود بارزانی بە پەیامێک پشتگیری خۆیی بۆ بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و گوتی: "هیوادارین پەیامەکەی بەڕێز ئۆجالان بناغەی سەرلەنوێ پرۆسەی ئاشتی بونیات بناتەوە."
سەرۆکی پەدەکە مەسعود بارزانی بە پەیامێک پشتگیری خۆیی بۆ بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و گوتی: "هیوادارین پەیامەکەی بەڕێز ئۆجالان بناغەی سەرلەنوێ پرۆسەی ئاشتی بونیات بناتەوە."
سەرۆکی پارتی دیموکراتیکی کوردستان (پەدەکە) مەسعود بارزانی دوای پەیامە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە لە لایەن شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبوڵ بڵاوکرایەوە، پەیامی دا و پشتگیری بۆ پڕۆسەکە دەربڕی.
پەیامەکەی مەسعود بەرزانی بەمجۆرەیە: "هەڵوێستمان سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتیی و چارەسەری لە تورکیا نەگۆڕاوە، بە هەموو هەوڵ و دەرفەتێکمانەوە پشتگیری لە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکەین. ئاشتی درووسترین ڕێگەیی چارەسەرکردنی پرسەکانە.
هیوادارین پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان دەستپێکێک بێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی ڕێی خۆی بگرێت و بگاتە ئەنجامێکی وا کە لە بەرژەوەندیی هەموو کەسێکدا بێت."