ژنانی کەجەدەکە باسی ئەوەیان کردووە کە دەستێوەردانی کتوپر بکرێت بۆ کۆتایهێنان بەو شەرە کە لەنێوان سوپای عیراق و هێزەکانی پاراستنی شەنگال روودەدات کە ئەم شەرەلە قازانجی کەس نیە جگە لە تورکیا و بنەماڵەی بارزانی نەبێت.
نامەکەی ژنانی کەجەدەکە بەم شێوەیەیە:
نوێنەر ی گشتی لە نەتەوە یەگرتوەکاندا, بەرپرسیار لەکاروباری لەعێراق دا.
ئێمەی ژنانی ''کەجەدەکە باشوور، دڵمان پر لەخەمە و چاوەروانی تۆ دەکەین بەکردار بجولێیتەوە، چونکە کاتی قسەکردن نەماوە.
داواکاریەکانمان ئەم خاڵانەن:
۱. دەستێوەردانی کتوپر بکرێت بۆ کۆتایهێنان بەو شەرە کە لەنێوان سوپای عیراق و هێزەکانی پاراستنی شەنگال روودەدات کە ئەم شەرەلە قازانجی کەس نیە جگە لە تورکیاو بنەماڵەی بارزانی نەبێت.
بۆچی ئەمکارە قێزەونەی دەسەڵاتدارانی عێراق و پەدەکە رەت ناکرێتەوە؟
گەلی ئێزیدی پێویستی بە دستێوەردانی ئەوان نیە ،گەلی ئێزیدی مافی خۆیانە بە ئاشتی بژین و بەردوامی بدەن بەو خۆبەرێوەبەریەی هەیانە.
۲.ئەوەت پێرادەبینین کە یەکسەر لەگەڵ ژنانی شەنگال دەست بە پرس و ڕاوێژ بکەیت.
تۆ بەرپرسیاری گەر شەری ناوخۆ لە عێراق دروست ببێت، گەلی عێراق ئەو شەرەی ناوێت.
کوشتارگەی حەوێجە بەس نەبوو.؟ ئایا دەتانەوێت کوشت و کوشتارگەی زیاتر رووبدات؟
گەلی شەنگال جارێکی تر نایەوێت ژێردەستە بێت و تامردن بەرخۆدان دەکات.
خۆبەرێوەبەری و هێزی خۆپارێزی مافی رەوای خۆیانە. خەبات بۆ مانەوەی خۆیان دەکەن، ئایا ئەمە تێگەیشتنی ئەوەندە گرانە.؟
ئێمە بە پەرۆشەوە چاوەروانی رونکردنەوە و بریاری تۆین بۆ ئاشتی ، راوێژ و نێوەندگیری . چاوەوانی تۆین
لەگەڵ رێزماندا."
ف.ق