پاکتاوی سیاسی: ٧٥ کەس لە ١١ شاردا دەستبەسەر کران
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی پاکتاوی سیاسیدا ، لە ١١ شاردا هەڵکۆترایە سەر ماڵان و ٧٥ کەس دەستبەسەر کران.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی پاکتاوی سیاسیدا ، لە ١١ شاردا هەڵکۆترایە سەر ماڵان و ٧٥ کەس دەستبەسەر کران.
لە ١ی تیشرینی یکەمدا لە دژی بەرێوبەرایەتی گشتیی پۆلیسی وەزارەتی کاری ناوخۆ لە ئەنقەرە چالاکییەک ئەنجامدرا. دوای چالاکییەکە ئەو ئۆپەراسیۆنە سیاسیانەی دەستیان پێکرابوو، بێ پچڕان بەردەوامن. لە هەڵکۆتانە سەر ماڵەکان لە شارەکانی ئیزمیر، ئەسکیشەهیر، کیلیس، کۆجاعلی، ئێلیح، جۆلەمێرگ، مێردین، ئامەد، ئاگری، بەدلیس و شرناخ دا ٧٥کەس دەستبەسەر کران.
لەناو ئەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون، جگەلە رۆژنامەوانی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا ئەحمەد کانبال، زۆرێک سیاسەتمەداری تریش هەن.