پارت و ڕێکخراوە کوردییەکانی ئەوروپا: پێویستە کۆمەڵکوژیی خەلیفان ڕوون بکرێتەوە
پارت و ڕێکخراوە کوردییەکانی ئەوروپا ڕایانگەیاند، پێویستە کۆمەڵکوژییەکانی خەلیفان ڕوون بکرێنەوە و هەڵوێستی هاوبەش لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بگردرێتەبەر.
پارت و ڕێکخراوە کوردییەکانی ئەوروپا ڕایانگەیاند، پێویستە کۆمەڵکوژییەکانی خەلیفان ڕوون بکرێنەوە و هەڵوێستی هاوبەش لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بگردرێتەبەر.
پارت و ڕێکخراوە کوردییەکانی ئەوروپا ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان لەسەر هێرشەکەی خەلیفان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی خەڵکی کوردستان بە شێوەیەکی سەرەکی بە دەربڕینی ناڕەزایی لە سیاسەتی داگیرکاری و کۆمەڵکوژیی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار و دەوڵەتانی دیکەی داگیرکەری کوردستان بەدی دێت.
هەموومان دەزانین دەوڵەتی تورک خەونی نوێی عوسمانی دەبینێت و دەیەوێت لە حەلەبەوە هەتا موسڵ و کەرکوک و بە تەواوی خاکی کوردستان داگیر بکات و دەستی بەسەردا بگرێت، کە بە سنووری میساقی - میلی ناویدەبەن، بەکورتییەکەی دەوڵەتی تورک پیسترین ڕێگاکان بۆ داگیرکردنەوەی هەموو کوردستان بەرەو پێش دەبات.
لەم ڕوانگەیەوە پێویستە گەل و هەموو لایەنەکانی کوردستان پێگەی خۆیان بۆ بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان پەرە پێبدەن، ئەمە هەم ئەرکێکی نەتەوەییە و هەم تاکە ڕێگایە بۆ پاراستنی کوردستان.
بۆیە بەرخۆدانی گەریلا لە زاپ و مەتینا بەرخۆدانێکی نەتەوەییە لە بەرامبەر داگیرکارییەکانی کوردستان و بۆ پاراستنی دەستکەوت و داهاتووی گەلی کوردە. چونکا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نەک هەر هێرش دەکاتە سەر گەریلاکان، بەڵکو هێرش دەکاتە سەر هەموو بەها و دەستکەوتەکانی کورد. هەموو کەس، ڕێکخراو و حزبێکی کوردستان بە پشتیوانی خاوەنداریکردن و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لە باشوور و ڕۆژئاوا و تێکۆشانی ئازادی لە پارچەکانی دیکە گارانتی و مسۆگەر دەکات. پێشکەوتنەکانی ئەم دواییە نیگەرانی ئێمەی وەک ڕێکخراو و لایەنی کوردی لە ئەوروپا دروستکردووە. ئەم پێشکەوتنانە زیان بە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان دەگەیەنێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، کاتێک گەریلاکانی ئازادی سەرکەوتنێکی گەورە لە دژی ئەو پیلانە چەپەڵ و داگیرکەرانەی سوپای تورکی داگیرکەر بەدەست دەهێنن، لە ناوچە ناجەنگییەکانی باشووری کوردستان هێرش دەکرێتە سەر گەریلاکانی ئازادی، وەک یەکەم هێرش لە ٢٦ی تەمووزی ٢٠٢١ و دووەم هێرش لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ و ئێستا سێیەم هێرش لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەنجامدرا. لە هەر سێ هێرشەکەدا، تا ئێستا بە گشتی ١٢ گەریلای ئازادی شەهید بوون. ئەم سێ ڕووداوەش چاوەڕوانی ڕوونی و لێکۆڵینەوەیەکی جدین.
ئێمە پشتیوانی لە بانگەوازی هەپەگە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو ڕووداوە دەکەین، کە تێیدا هاتووە سێ گەریلای تیمی گەریلاکان لە دۆڵی بالیسان لەلایەن فڕؤکە چاودێرییەکانەوە هێرشیان کراوەتەسەر و شەهید بوون و ٢ گەریلای تریش برینداربوون. هێزەکانی پارتی (پەدەکە) لە دوای هێرشی فڕۆکەکان دەستتێوەردانیان لە شوێنی ڕووداوەکەدا کردووە و بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان دەنگی تەقە و چەک بیستراوە. هەندێک لە راگەیاندنەکانیش بڵاویانکردەوە، دوو گەریلای بریندار لەلایەن پارتی (پەدەکە)ەوە دەستگیرکراون و براون بۆ شوێنێکی نادیار. هەروەها داواکاریی سەرەکیمان ئەوەیە، کە ڕووداوەکە ڕوون بکرێتەوە و گەریلا بریندارەکان، کە دەستگیرکراون ڕادەستی یەکەکانیان بکرێن.
دیارە لە هەر سێ هێرشەکەدا لە هەرێمەکەوە زانیاری بە دوژمن دراوە. ڕوونکردنەوەی ئەم ڕووداوە ئەرکی حاکمانی هەرێم و هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگەی پارتی (پەدەکەیە)یە. هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک تەنها بە تێکۆشانی هاوبەش و هاودەنگیی هەموو هێزە کوردستانییەکان پوچەڵ دەکرێتەوە. ئەمە ئەرکێکی نیشتیمانیی هاوبەشە. لەگەڵ ئەوەشدا دووپاتی دەکەینەوە، کە ئیدانەی هەموو ئەو لایەنانە دەکەین، کە زانیاری و هاوکاری بۆ دوژمن دابین دەکەن و داوای کۆتایی هێنان بەو کار و هاوکارییانە دەکەین.
ئێمە وەک ڕێکخراو و لایەنە کوردییەکانی ئەوروپا پێمانوایە دەبێت لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە بکرێت و ڕوون بکرێتەوە. هەروەها دەستبەجێی ئەو دوو گەریلا بریندارە ڕأدەستی یەکەکانیان بکرێتەوە، ئەوە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی دیالۆگی نێوان کورد و پوچەڵکردنەوەی سیاسەتە پیسەکانی دەوڵەتی تورک. ئەگەر ئەمە ڕوونەدا ئەوا زیان بە دەستکەوتەکانی کوردستان دەگەیەنێت و زەمینە خۆش دەکات بۆ کۆمەڵکوژی و سیاسەتی داگیرکاری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کوردستان.
ئێمە وەک ئەم پارت و ڕێکخراوە کوردیانە، لە خوارەوە ئیمزایان کردووە، بانگەوازمان بۆ هەموو گەل و لایەنەکانی کوردستانیەکان ئەوەیە، کە بەرامبەر بە سیاسەتە داگیرکەری و پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر کوردستان ،بە ڕۆحی یەکێتیی نەتەوەیی، لە بەرژەوەندیی نەتەوەیی گەلی کوردستان دا بەرەنگاری و بەرخودان بەرزبکەینەوە.
لیستی ئەو پارت و دامەزراوانەی ئیمزایان کردووە
١ - یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە)
٢ - بزووتنەوەى گۆڕان
٣ - کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا)
٤ - بزووتنەوەى ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا)
٥ - حیزبی شیوعی لە باشووری کوردستان
٦ – کۆنگرەی ستار (رێکخستنی ژنانی رۆژئاوا، باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا)
٧ - حیزبی زەحمەتکێشان لە باشووری کوردستان
٧ - پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدیان (پادێ)
٨ - تەڤگەرى ئازادی
٩ - پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە)
١٠ - پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (پەدەکەسە)
١١ - پارتی چەپی کورد لە سوریا
١٢ - بزووتنەوەى نۆژەنی کوردستانی – سوریا
١٣ - پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا (پەچەدەکەسە)
١٤ - پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (ئەل پارتی)
١٥ - پارتی چەپی دیموکرات لە سوریا
١٦ - پارتی رێککەوتنی کورد لە سوریا
١٧ - پارتی چاکسازیی کورد لە سوریا
١٨ - پارتی کەسکی دیموکراتی کوردستانی لە سوریا
١٩ - پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا
٢٠ - پارتی کۆمۆنیستی کوردستان لە سوریا
٢١ - پارتی ئیسلامیی کوردستان (پیک)
٢٢ - پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (کەکەپە)
٢٣ - تەڤگەری کاوە
٢٤ - پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)
٢٥ - یەکێتیی شۆڕشگێڕی کوردستان
٢٦ - کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)
٢٧ - کۆمەڵگەی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)
٢٨ - پلاتفۆرمی هۆرام
٢٩ - پلاتفۆرمی زاگرۆس
٣٠ - پلاتفۆرمی یارسان
٣١ - یاری کورد
٣٢ – پارتی دیموکرات و پێشکەوتویت کوردی لە سوریا
٣٣ - بزووتنەوەى هونەر و رۆشنبیریی کورد (تەڤ چاند)
٣٤ - کۆمەڵگەی کوردی شتوتگارت ئی.ڤی
٣٥ - فیدراسیۆنی عەلەوییەکانى کوردستان (فەدا)
٣٦ - فیدراسیۆنی کۆمەڵە ئیزدییەکان (ناڤ یەک)
٣٧ - ناوەندی کوردی لە بەرلین
٣٨ - کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان (جیک)
٣٩ - ئەنیستیتوی کوردی – ئەڵمانیا
٤٠ - ئەنیستیتوی کوردی – بروکسل
٤١ - ئەنجوومەنى شەنگال لە دەرەوەى وڵات (مەشەدە)
٤٢ - یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان (یەمەکە)
٤٣ - یەکێتیی ئێزدییانى سوریا (یەئەسە)
٤٤ - ناوەندی کوردیی براندبورگ – بەرلین
٤٥ - چەتری ئەنجومەنەکانى ژنانی ئێزدی
٤٦ - ئەنجومەنى ئەڵمانی – کوردی ئی . ڤی لە درسدن
٤٧ - کۆنگرەى گەلی میزۆپۆتامیا
٤٨ - پارتی ئازادیی میزۆپۆتامیا
٤٩ - کۆمەڵەى مافی مرۆڤی کوردستان
٥٠ – کۆمەڵەى کورد بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان
٥١ – پارتی ڕۆژ
ژ.ت