پارتی چه‌پگری ئه‌وروپا هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی شه‌رمه‌زاركرد
پارتی چه‌پگری ئه‌وروپا هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی بۆ سه‌ر باشوری كوردستان هێرشه‌كانی حكومه‌تی عێراقی بۆ سه‌ر شه‌نگال شه‌رمه‌زار كرد.
پارتی چه‌پگری ئه‌وروپا هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی بۆ سه‌ر باشوری كوردستان هێرشه‌كانی حكومه‌تی عێراقی بۆ سه‌ر شه‌نگال شه‌رمه‌زار كرد.
سه‌رۆكی پارتی چه‌پگری ئه‌وروپا هه‌ینز بیهرباوم له راگه‌یه‌نراوێكدا، باسی له‌وه‌كرد، ده‌وڵه‌تی توركی دوو هه‌فته‌یه له عێراق شه‌ڕ ده‌كات و به بیری هێنایه‌وه كه په‌یوه‌ست به‌و په‌ره‌سه‌ندنه سوپای عێراقیش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هه‌رێمه‌كانی ئێزدییه‌كان له شه‌نگال. بیهرباوم رایگه‌یاند، كه داعش ساڵی ٢٠١٤ شه‌نگالی كرده ئامانج و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌و قۆناغه‌دا به هه‌زاران كه‌س كوژران و به هه‌زاران ژنیش به دیل گیران.
بیهرباوم هه‌روه‌ها وتی: " به‌ڵام ئه‌مجاره سوپای عێراق خۆی گوشار ده‌خاته سه‌ر مرۆڤه‌كان كه له شه‌نگال بڕۆن. ئه‌و جموجۆڵه سه‌ربازییه، په‌یوه‌ندی به هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه هه‌یه له باكوری عێراق. له شه‌ڕ دژی په‌كه‌كه‌دا شه‌نگال بۆ ئه‌وان شوێنێكی ستراتیژیكه. وادیاره كه كه به هیچ جۆرێك هه‌نگاو بۆ دوواوه نانێن".
پێویسته جیهان نه‌هێڵێت ئێزدییه‌كانی جارێكی تر ببنه قوربانی سیاسه‌تی كۆچبه‌ركردنی زۆره ملێ
بیهرباوم له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌م وتانه‌ی پێشكه‌ش كرد، " ئێمه ئه‌و هێرشانه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. له كاتێكدا كه ئێزدی له مێژووی پڕ له سته‌م و دورخستنه‌وه‌ی خۆیان جارێكی بوونه قوربانی سیاسه‌تی كۆچبه‌ركردنی زۆره‌ملێ، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی چاو له‌وه نه‌نوقێنێت".
بیهرباوم به‌م قسانه كۆتایی به لێدوانه‌كه‌یدا: "ئه‌وروپا چیتر ناتوانێت نه‌یبینێت كاتێك ئه‌ندامێكی ناتۆ به هێرشه‌كانی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێشێل ده‌كات! ئاشتی هه‌موو گه‌لانی عێراق، ئه‌گه‌ر ئیتر عێراق نه‌بێته گۆڕه‌پانی گه‌مه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و هێرشی سه‌ربازی به پێی ئه‌وه سزا بدرێن، ده‌توانێت ده‌سته‌به‌ر ببێت".
هـ . ب