پارتی چەپی سەوز: بەباشی لە ئامانجی سەرکوتکەران تێدەگەین
لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی چەپی سەوز، دووپاتی کردەوە، ڕاگەیاندراوەکەیان سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد شێوێنراوە و گوتی: "هەڕەشەی ئەو کەسانەی کە لە شەڕ و تاریکی سوودمەندن، بەتاڵە".
لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی چەپی سەوز، دووپاتی کردەوە، ڕاگەیاندراوەکەیان سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد شێوێنراوە و گوتی: "هەڕەشەی ئەو کەسانەی کە لە شەڕ و تاریکی سوودمەندن، بەتاڵە".
چیدەم کلیچگون ئوچار و ئیبراهیم ئاکین هاوسەرۆکانی پارتی چەپی سەوز لە ١ی تشرینی یەکەم لە پەرلەمان سەبارەت بە چارەسەری کێشەی کورد و ڕۆڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لێدوانێکیان بۆ ڕۆژنامەنووسان دا و دواجار دەستگیرکران. دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی پارتی چەپی سەوز ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی سەبارەت بە ئامانجگرتنەکە بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بە ناونیشانی "هەڕەشەی ئەو کەسانەی کە لە شەڕ و تاریکی سوودمەندن، بەتاڵە"، بەم جۆرەیە:
"سەرەتا با ئەمە بڵێین؛ پارتەکەمان سورە لەسەر بنەمای ئەو نەریتە سیاسییەی کە پشتی پێ دەبەستێت، درێژە بە دیدگای چارەسەری دەدات و تێکۆشان دەکات تا ئاشتی لەم خاکەدا بەدی دێت.
ئەو ڕاگەیاندنەی لە ١ تشرینی یەکەمدا پێشکەشمان کرد، داوامان لە پەرلەمان کرد کێشە جڤاکییەکان بە تایبەت کێشەی کورد چارەسەر بکات و لە زووترین کاتدا کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنێت. ئەرکی پەرلەمان و سیاسەت ئەوەیە پەیامی سەرەخۆشی بۆ ئەو کەسانە بڵاونەکاتەوە کە بەهۆی ئەو کێشانەوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵکو ڕێگریکردنە لە زیانەکان. قسەکانی هاووتەبێژمان چیدەم کلیچگون ئوچار کە شێوێنراوە و کرایە ئامانج، گوزارشت لە ڕاستی ئەم وڵاتە دەکەن. هیچ هێرش و چەواشەکارییەک ناتوانێت ئەم ڕاستییە بشارێتەوە. ئێمە هەرگیز ئەم دۆخەی بەسەر جڤاکدا سەپێنراوە وەک چارەنووس قبوڵ ناکەین.
دەمانەوێت هەمووان بزانن بەشێوەیەکی سیاسی و بەپێی یاسا گەردوونییەکان مامەڵە لەگەڵ ئەم هەڕەشانەی سەر پارتەکەمان و هاووتەبێژمان و ئیرادەی گەلەکەمان دەکەین. هەرگیز لە بەرگریکردن لە چارەسەر و ئاشتی و خواستی پێکەوە ژیان و یەکسانی لەم جڤاکەدا ناوەستین".